Erbil 15°C چوارشەممە 03 تەمووز 16:43

ده‌یلى مایلى به‌ریتانى : وێڕاى قورسى پێکانى محه‌مه‌د سه‌لاح به‌ڵام ناوبراو هه‌ڵى به‌شدارى کردنى له‌مۆندیال هه‌یه‌

له‌یاری كۆتایی چامپیۆنس لیگ دووچارى پێكان هات
کوردستان TV
100%


له‌دوای ئه‌وه‌ى له‌یاری كۆتایی خولى یانه‌ پاله‌وانه‌كانى ئه‌وروپا ، محه‌مه‌د سه‌لاح به‌هۆی به‌ریه‌ك كه‌وتنى له‌گه‌ل سێرجۆ رامۆس كاپتنى ریال مه‌درید ، به‌هۆیه‌وه‌ دووچارى پێكان هات و یاریه‌كه‌ى پێ ته‌واو نه‌كرا ، له‌خوله‌كى 30ى تایمى یه‌كه‌مى یاریه‌كه‌ یاریگاى جیهێشت . 


ئه‌مڕۆ یه‌ك شه‌ممه‌ ڕۆژنامه‌ى ده‌یلى مایلى به‌ریتانى بڵاوى كردووه‌ته‌وه‌ ، وێراى قورسى پێكانى محه‌مه‌د سه‌لاح ، ناوبراو هه‌ڵى به‌شدارى كردنى هه‌یه‌ له‌مۆندیال 

ئه‌و ڕۆژنامه‌یه‌ به‌پشت به‌ستن به‌لێدوانه‌كانى ده‌سته‌ى پزیشكى یانه‌كه‌ ڕایده‌گه‌یه‌نێت ، پزیشكان ڕایانگه‌یاندووه‌ پێكانه‌كه‌ى سه‌لاح دوو هه‌فته‌ ده‌خایه‌نێت ، دوای ئه‌و كاته‌ ده‌چێته‌ قۆناغێكى باشتر وه‌چاك بوونه‌وه‌ و ئاماده‌یی یاریكردن بۆ هه‌ڵبژارده‌ى وڵاته‌كه‌ى له‌مۆندیالى رووسیا . 

تۆپی پێ

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.