Erbil 15°C چوارشەممە 03 تەمووز 16:47

900 ته‌رم له‌ گۆره‌پانه‌کانی ڕه‌قه‌ دۆزراونه‌ته‌وه‌

لەلایەن داعشەوە کوژراون
کوردستان TV
#12
100%


لە سەرەتای ئەمساڵەوە تەرمی 900 کەسیان لە گۆڕە بەکۆمەڵەکان دۆزیوەتەوە، کە لەلایەن داعشەوە کوژراون.

لە میانی بەدواداچوون و پشکنینەکانیان لە سەرەتای ساڵی 2018وە تاکوو ئێستا، لێژنەی ئاوەدانکردنەوەی شاری رەقەی سوریا باس لە دۆزینەوەی سەدان تەرمی قوربانیانی دەستی داعش لە رەقە دەکات.

لیژنەی ئاوەدانکردنەوەی شاری ڕەقە ڕایگەیاند، لە سەرەتای ئەمساڵەوە تەرمی 900 کەسیان لە گۆڕە بەکۆمەڵەکان دۆزیوەتەوە، کە لەلایەن داعشەوە کوژراون.

عەبدولڕەئوف ئەحمەد ئەندامی لیژنەکە دەڵێت، زۆربەی تەرمەکان، تەرمی منداڵ و ئافرەتن و ئاشکراکردنی ناسنامەیان کارێکی قورسە.

کەناڵی روسیا تودەی دەڵێت، بەپێی زانیارییە سەرەتاییەکان، ئەو کەسانە لە کاتی هەوڵی هەڵاتنیان لە ڕەقە لەلایەن داعشەوە کوژراون.

لیژنەی ئاوەدانکردنەوەی رەقە سەر بە ئەنجومەنی مەدەنی رەقەیە، کە لەلایەن هێزەکانی سوریا دیموکرات (هەسەدە)ەوە لە ساڵی 2017 دامەزراوە، دوای ئەوەی هەسەدە بە هاوکاری هاوپەیمانان داعشی لە رەقە دەرکرد.

سوریا

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.