فەرهاد ئەترووشی، پارێزگاری دهۆک رایگەیاند، ئەو کەسانەی لە زیندانی چاکسازانی گەورانی دهۆک گیانیانلەدەستداوە بەهۆی ئەو ئاگرەوە بووە کە بەندکراوێکی ماددەی تیرۆر کردوویەتییەوە و سێ‌جار سزای لەسێدارەدانی هەیە.
فەرهاد ئەترووشی، پارێزگاری دهۆک له كۆنگره‌یه‌كی رۆژنامه‌وانی رایگه‌یاند شەڕ لەنێوان هیچ کەس رووینەداوە بەڵکو کەسێک بەناوی (سەددام)ه کە سێ‌جار سزای لەسێدارەدانی هەیە ویستوویەتی دەرگاکان بشکێنێت و بووەتە هۆی دروستبوونی ئاڵۆزی و ئاگری کردووەتەوە، لە ئەنجامدا بەهۆی ئاگر و دوکەڵ 7 کەس گیانیانلەدەستداوە و 18 کەسی دیکەش لەنێو زیندانەکەدا برینداربوون. گوتیشی:، ئەوانەی مردوون بەهۆی دووکەڵ خنکاون نەک بەهۆی شەڕ و تەقە کوژرابن.
فه‌رهاد ئه‌ترووشی روونیشی كرده‌وه، رووداوه‌كه له هۆڵێكی به‌ندیخانه‌كه بووه، كه ته‌واوی زیندانییه‌كانی به هۆی تیرۆره‌وه ده‌ستگیركراون و هه‌ندێكیشیان سزای له سێداره‌دانیان بۆ ده‌رچووه.
پارێزگاری دهۆك ئاشكراشی كرد، دواتر هه‌ر ئه‌و كه‌سه به‌ناوی "سه‌ددام" ئاگری له شوێنه‌كه كردووه‌ته‌وه و به هۆی گاز و دووكه‌ڵی ئاگره‌كه‌ش، 7 زیندانی هۆڵه‌كه گیانییاندا له‌ده‌ستدا و 18 كه‌سی دیكه‌ش گوازراونه‌ته‌وه نه‌خۆشخانه.
فه‌رهاد ئه‌ترووشی دڵنیایی ئه‌وه‌شیدا، كه ئێستا بارودۆخه‌كه كۆنتڕۆڵكراوه و كه‌سوكاری گیراوانی به‌ندیخانه‌كه، كه نزیكه‌ی 1400 به‌ندكراوی تێدایه، دڵنیا كرده‌وه و رایگه‌یاند، جگه له‌و قوربانیانه‌ی ئاماژه‌یان بۆ كرا، ژیانی ته‌واوی به‌ندكراوان سه‌لامه‌ته و ره‌وشی ناو به‌ندیخانه‌كه‌ش ئارام كۆنتڕۆڵكراوه.
هاوكات ره‌تیشی كرده‌وه، توندوتیژی كه‌وتبێته نێوان زیندانییه كورد و عه‌ره‌به‌كان و راشیگه‌یاند، ئه‌وانه‌ی هه‌وڵیاندا ده‌رگای سه‌ره‌كی هۆڵه‌كه بشكێنن، به یاسای تیرۆر سزایان بۆ ده‌رچووه.
ئه‌مڕۆ شه‌ممه له به‌ندیخانه‌ی زركا (چاكسازی گه‌وران)ی دهۆك كێشه‌و ئاڵۆزی دروستبوو به‌وهۆیه‌وه ژماره‌یه‌ك زیندانی كوژران و برینداربوون كه یه‌كێك له برینداره‌كان به‌ڕێوه‌به‌ری چاكسازی گه‌ورانی دهۆك بووه.
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.