Erbil 15°C دووشەممە 01 تەمووز 19:07

هۆشیار زێباری: هه‌وڵی مه‌ترسیدار هه‌یه‌ بۆ ئه‌وه‌ی ده‌ره‌نجامی هه‌ڵبژاردن هه‌ڵوه‌شێنرێته‌وه‌

12/5/2018 پرۆسەی هەڵبژاردنی پەرلەمانی عێراق به‌رێوه‌چوو
کوردستان TV
#7
100%


ئەندامێکی مەکتەبی سیاسیی پارتی دیموکراتی کوردستان هۆشداریی لە هەوڵێکی مەترسیدار لەلایەن هەندێ شکستخواردوو دەدات.

هۆشیار زێباری ئه‌ندامی مه‌كته‌بی سیاسی پارتی دیموكراتی كوردستان له‌ په‌یجی تایبه‌تی خۆی له‌ تۆڕی كۆمه‌ڵایه‌تی فه‌یسبووكه‌وه‌ نوسیوویه‌تی: له‌لایه‌ن هه‌ندێك سیاسی و په‌رله‌مانتاری شكستخواردوو، هه‌وڵی مه‌ترسیدار هه‌یه‌ بۆ ئه‌وه‌ی ده‌ره‌نجامی هه‌ڵبژاردنی 12/5/2018 هه‌ڵوه‌شێنرێته‌وه‌و و ئه‌وه‌ش ده‌ره‌نجامی كاره‌ساتباری بۆ ئاسایش و ئارامی عێراق لێده‌كه‌وێته‌وه‌.

هۆشیار زێباری ده‌ڵێت: پێویسته‌ ئه‌و كه‌سانه‌ رابگیرێن و رێگه‌ نه‌درێت وڵات به‌ره‌و ئاژاوه‌یه‌كی زۆر ببه‌ن.

قسه‌كانی زێباری هاوكاتی ئه‌و هه‌وڵانه‌یه‌ كه‌ ده‌یانه‌وێت له‌ ئه‌نجوومه‌نی نوێنه‌رانی عێراقه‌وه‌ كار بۆ هه‌ڵوه‌شاندنه‌وه‌ی ده‌ره‌نجامه‌كان یان ده‌ركردنی یاسایه‌ك بۆ سه‌رله‌نوێ ژماردنه‌وه‌ی ده‌نگان به‌ ده‌ست بكه‌ن.

له‌وباره‌یه‌وه‌ نه‌هله‌ ئه‌لهه‌بابی په‌رله‌مانتاری ده‌وڵه‌تی یاسا له‌ ئه‌نجوومه‌نی نوێنه‌رانی عێراق ده‌ڵێت: له‌م هه‌فته‌یه‌دا ئه‌نجوومه‌نی نوێنه‌رانی عێراق داده‌نیشێت و یاسایه‌كی ده‌ستووریی له‌باره‌ی پێشێلكارییه‌كانی هه‌ڵبژاردن ده‌رده‌كات.

هه‌ر چه‌نده‌ گوتوویه‌تی، ئێستا قورسه‌ رێژه‌ی یاسایی بۆ ئه‌و دانیشتنه‌ كۆبكرێته‌وه‌، چونكه‌ ئه‌و قه‌وارانه‌ی سه‌ركه‌وتوون، رێگه‌ ناده‌ن ئه‌ندامه‌كانیان بێنه‌ ناو هۆڵی په‌رله‌مان و ده‌ترسن یاسایه‌ك ده‌ربكرێت و ساخته‌كارییه‌كانیان" ئاشكرا بێت كاتێك به‌ ده‌ست ده‌نگه‌كان ده‌ژمێردێنه‌وه‌.

رۆژی شەممە 12/5/2018 پرۆسەی دەنگدانی گشتی لە هەڵبژاردنی خولی چوارەمی پەرلەمانی عێراق لەو وڵاتە و هەرێمی کوردستان ئەنجام درا و تێیدا.

 

کوردستان

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.