Erbil 15°C دووشەممە 01 تەمووز 15:34

لە چاکسازی دهۆک شەڕ لە نێوان چەند زیندانییەک روویدا

كه‌سێك ئاگری له‌ لاشه‌ی خۆی به‌رداوه‌
کوردستان TV
#7
100%

له‌ناو گرتووخانه‌ى زركا له‌ دهۆك، له‌ نێوان زیندانیانى كورد وعه‌ره‌ب شه‌ڕ روو ده‌دات  و ژماره‌یه‌ك زیندانى بریندارده‌بن.

بەپێی زانیارییەکانی ماڵپه‌ری كوردستان تیڤی، بەهۆی شەڕەکەوە 7 کەس گیانیانلەدەستداوە و ژمارەیەکی دیکەش برینداربوون، کە زۆرینەیان بەهۆی ئەو ئاگرەوە سووتاون کە لەنێو زیندانەکە کراوەتەوە.

شه‌ڕ له‌ نێوان لە زیندانی چاکسازی گەورانی ‌پارێزگای دهۆک روویداوه‌و شه‌ڕه‌كه‌ كه‌سێك دروستی كردووه‌و دواتر بوونه‌ته‌ گرووپ، دواتر ئه‌و كه‌سی شه‌ڕه‌كه‌ی دروستكردووه‌ ئاگری له‌ لاشه‌ی خۆی به‌رداوه‌.

یەکەمجار شەڕەکە لە نێوان کەسێکی عەرەب بەناوی (سەددام) لەگەڵ چەند زیندانییەکی دیکەدا دروستبوو، پاشان بەسەر دوو گرووپ دابەشبوون؛ بەشێکیان لە عەرەبە تووندڕەوەکان بوونە، بەشێکی دیکەیان لە زیندانییە کوردەکان و عەرەبەکان پیکهاتوون.

سه‌رچاوه‌یه‌ك له‌ چاكسازی گه‌ورانی پارێزگای دهۆك رایگه‌یاند: دوای ئەو ھەوڵەی زیندانییە عەرەبەکان، پۆلیسەکان ھەوڵیانداوە بارودۆخەکە کۆنترۆڵ بکەن، به‌و هۆیه‌وه‌ توندوتیژی تێكه‌وتووه‌.

گوتیشی: عه‌ره‌به‌ زیندانیكراوه‌كان، كه‌ به‌هۆی په‌یوه‌ندییان به‌ داعش و تیرۆره‌وه‌ هه‌یه‌ و له‌وێ به‌ندكراون، ویستوویانە پەلاماری پۆلیس بدەن، ھەندێک لە دەرگاکانی به‌ندیخانه‌كه‌شیان شکاندووە.

ھەروەھا راشیگەیاند، بەڕێوبەری به‌ندیخانه‌كه‌ خۆیشی برینداربووە، به‌ڵام برینەکەی سووکە، ئاشكراشی كرد هه‌تا 500 به‌ندكراوی عه‌ره‌ب لە زیندانەکەدا ھەن کە زۆربه‌یان لەسەر ماددەکانی تیرۆر و بوونی پەیوەندییان به‌ داعش ده‌ستگیركراون.

سەرچاوەیەک نەخۆشخانەی فریاکەوتنی دهۆک، راگەیاند: سێ لە بریندارەکان گەیێندراونەتە نەخۆشخانە و چاره‌سه‌ری پێویستیان بۆ كراوه‌و ژمارەیەکی دیکەش بە رێگاوەن بۆ نەخۆشخانەی فریاکەوتن.

 

کوردستان

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.