Erbil 7°C دووشەممە 23 کانونی یەکەم 05:30

سه‌در: بێگانه‌کان له‌ ووڵات ده‌رده‌که‌ین

به‌رگری له‌ پیرۆزییه‌كانی عێراق ده‌كه‌ین
کوردستان TV
100%

سه‌رۆكی هاوپه‌یمانی سائیرون رایگه‌یاند: پشتگیری له‌و كه‌سانه‌ی ده‌كه‌ین كه‌ خۆشه‌ویستیان بۆ نیشتمان هه‌یه‌ و له‌به‌رده‌می ئه‌و كه‌سانه‌ش ده‌وه‌ستنه‌وه‌ كه‌ بیری تایفی له‌ عێراق بڵاو ده‌كه‌نه‌وه‌.

موقته‌دا سه‌در سه‌رۆكی هاوپه‌یمانی سائیرون كه‌ له‌ هه‌ڵبژاردنه‌كانی ئه‌مجاره‌ی عێراق زۆرترین ده‌نگی ھێناوه‌، ده‌ڵێت، هه‌ربه‌وچه‌شنه‌ی بێ چه‌ك چووه‌‌ ناوچه‌ی سه‌وز و خێمه‌ی ناره‌زاییان له‌م ناوچه‌یه‌ هه‌ڵداوه‌، ئه‌مرۆكانه‌ش به‌ره‌نگاری گه‌نده‌ڵی به‌رپرسانی سیاسی و بیری تایفی توندڕه‌وی و شه‌ڕ ئه‌نگێزی و ده‌ستێوه‌ردانی ده‌ره‌كی ده‌بنه‌وه‌ و له‌ هیچ هه‌ره‌شه‌یه‌كیش ناترسن.

سه‌در جه‌ختی كرده‌وه‌ بۆ هه‌میشه‌ بێگانه‌كان له‌ ووڵات ده‌رده‌كرێن و به‌رگری له‌ پیرۆزییه‌كانی عێراق ده‌كه‌ن و ئامانجه‌كانیان وه‌دی دێنین كه‌ بریتییه‌ له‌ دابه‌شكردنی داهاتی نه‌وت به‌سه‌ر هاووڵاتیان به‌شێوه‌یه‌كی دادپه‌روه‌رانه‌.

راشیگه‌یاند، پشتگیری له‌و كه‌سانه‌ی ده‌كه‌ن كه‌ خۆشه‌ویستیان بۆ نیشتمان هه‌یه‌ و له‌به‌رده‌می ئه‌و كه‌سانه‌ش ده‌وه‌ستنه‌وه‌ كه‌ بیری تایفی له‌ عێراق بڵاو ده‌كه‌نه‌وه‌ و خه‌ریكه‌ ئه‌م وولاته‌ به‌رو هه‌ڵدێر ده‌به‌ن.

ماڵپه‌ری سومه‌رییه‌ نیو بڵاوی كرده‌وه‌ كه‌ موقته‌دا سه‌در رێبه‌ری ره‌وتی سه‌در له‌ ئه‌كاونتی خۆی له‌ تۆری كۆمه‌ڵایه‌تی تویته‌ر به‌رانبه‌ر به‌ گه‌لی عێراق ده‌ڵێت، داوا له‌ ئێوه‌ ناكه‌م بۆ پێكهێنانی حكوومه‌ت یانیش به‌رانبه‌ر ئه‌و هه‌ره‌شانه‌ی ده‌كرێنه‌ سه‌ر من، خۆپێشاندان ئه‌نجام بده‌ن، ده‌بێ به‌دوور بین له‌ توندوتیژی و ته‌نانه‌ت نابێت  سووكایه‌تی به‌ وولاتانی دراوسێش بكه‌ین. جه‌ختی كرده‌وه‌ گه‌لی عێراق بێزاربووه‌ له‌ شه‌رو ئه‌نجامه‌كانی، به‌لام مكوڕه‌ له‌سه‌ر ده‌ركردنی بێگانه‌كان له‌ خاكی ووڵاته‌كه‌ی.

ئا: كامه‌ران عومه‌ر

عێراق

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.