دوای ڕاگه‌یاندراوى به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تى هاتووچۆى هه‌ولێر لهههفتهكانى پێشوو ، لهراگهیاندراوهكهیاندا هاتبوو ڕێگاى نێوان هه‌ولێر - دۆڵى سماقوڵى داده‌خرێت به‌هۆی كار تێكردن لهڕێگاكه كه‌هاوڵاتیان و شوفێران به‌كارى دێنن بۆ هاتووچۆ كردن له‌نێوان هه‌ردوو پارێزگاى هه‌ولێر و سلێمانى
به‌رپرسانى هاتووچۆ ڕایده‌گه‌یه‌نن له‌ئێستادا كاری نۆژه‌نكردنه‌وه و قیرتاو كردنى شه‌قامه سهرهكیهى ناوچه‌كه ته‌واو بووه ، له‌سبه‌ى یه‌ك شه‌ممه‌وه 27 - 5 - 2018 هاوڵاتیان و شوفێران ده‌توانن به‌كاری بێنن
ئه‌م ڕێگایه له‌پێشتردا به‌هۆى باران بارینى زۆره‌وه ڕێگاكه داده‌خراو گرفت بۆ شوفێران دروست ده‌بوو لهداخرانى ، به‌نۆژه‌ن كردنه‌وه و قیرتاوكردنى ڕێگاكه ئه‌وا له‌ئێستادا شوفێران بێ گرفت ده‌توانن هاتووچۆى نێوان هه‌ولێر - سلێمانى تێیدا ئه‌نجام بده‌ن
شوان عه‌زیز
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.