Erbil 14°C چوارشەممە 01 کانوونی دووەم 13:53

دادگایه‌کی ئه‌ڵمانیا: ئه‌و ئافره‌تانه‌ی له‌گه‌ڵ داعشێک هاوسه‌رگیریی ده‌که‌ن تیرۆریست نین

به‌و بڕیاره‌ ده‌یان ئافره‌تی له‌و تۆمه‌تی تیرۆریستبوون بێبه‌ریی ده‌كرێن
دادگایه‌كی ئه‌ڵمانیا
کوردستان TV
100%

دادگای باڵای ئه‌ڵمانیا به‌ پاساوێكی چاوه‌ڕواننه‌كراو تۆمه‌تی تیرۆریستبوونی له‌سه‌ر ئافه‌رتێك هه‌ڵگرت كه‌ به‌ ئه‌ندامێتی له‌و گروپه‌ تیرۆریستییه‌دا تاوانبار كرابوو. 

به‌و بڕیاره‌ ده‌یان ئافره‌تی سه‌ر به‌ گروپی داعش كه‌ له‌ زیندانه‌كانی سووریا و عێراقن له‌ تۆمه‌تی تیرۆریستبوون بێبه‌ریی ده‌كرێن.

له‌ بڕیاره‌كه‌دا هاتووه‌ كه‌ ئه‌گه‌ر ئافره‌تێك خۆخوازانه‌ له‌ ناوچه‌كانی ژێرده‌ستی داعش ژیان به‌سه‌ر ببات یان هاوسه‌رگیریی له‌گه‌ڵ ئه‌ندامێكی داعش بكات، ئه‌وا ئه‌و ئافره‌ته‌ به‌ تیرۆریست هه‌ژمار ناكرێت.

دادوه‌ره‌كانی دادگای باڵای ئه‌ڵمانیا له‌سه‌ر ئه‌و بۆچوونه‌ سوورن كه‌ به‌ پێی یاسا ده‌بێ چالاكیی تیرۆریستیی یان پشتیوانیی راسته‌وخۆی تۆمه‌تبار له‌ كرده‌وه‌یه‌كی تیرۆریستیی دیاریكراو بسه‌لمێنرێت، ئه‌گه‌رنا ناكرێ تۆمه‌تی تیرۆریستبوون بخرێته‌ پاڵ هه‌موو ئه‌و كه‌سانه‌ی په‌یوه‌ندییان له‌گه‌ڵ تیرۆریستێكدا هه‌یه‌.

به‌مشێوه‌یه‌ بڕیاری ده‌ستگیر كردنی" زیبه‌ل.ح " هه‌ڵده‌وه‌شێته‌وه‌ كه‌ ئافره‌تێكی موسڵمانی هه‌ڵگری ره‌گه‌زنامه‌ی ئه‌ڵمانیایه‌ و ماوه‌یه‌كیش له‌ زیندانێكی عێراق ده‌ستبه‌رسه‌ر بووه‌ و دواتر ره‌وانه‌ی ئه‌ڵمانیا كراوه‌ته‌وه‌.

سه‌رچاوه‌ / دی ده‌بڵیوو
مه‌سعود / كوردستان تیڤی

جیهان

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.