Erbil 15°C چوارشەممە 01 کانوونی دووەم 14:32

ئوستوڕالیا و هۆڵه‌ندا: رووسیا به‌رپرسیاره‌ له‌ که‌وتنه‌ خواره‌وه‌ی فڕۆکه‌ مالیزییه‌که‌

رووسیا ره‌تیده‌كاته‌وه‌ ده‌ستی له‌م رووداوه‌دا هه‌بووبێت
ئوستوڕالیا و هۆڵه‌ندا: رووسیا به‌رپرسیاره‌ له‌ كه‌وتنه‌ خواره‌وه‌ی فڕۆكه‌ مالیزییه‌كه‌
کوردستان TV
100%

ئه‌و فڕۆكه‌ مالیزییه‌ی كه‌ مانگی ته‌مموزی ساڵی 2014 له‌ رۆژهه‌ڵاتی ئۆكرانیا به‌ موشه‌كێك خرایه‌ خواره‌وه‌ و هه‌موو سه‌رنشینه‌كانی گیانیان له‌ده‌ستدا، به‌رپرسانی هۆڵه‌ندا و ئوستوڕالیا له‌ ئێستادا ده‌ڵێن كه‌ تاوانباری سه‌ره‌كیی ئه‌م رووداوه‌ حكومه‌تی رووسیایه‌ و رووسیاش ره‌تیده‌كاته‌وه‌ ده‌ستی له‌م رووداوه‌دا هه‌بووبێت.

مارك راته‌ سه‌رۆك وه‌زیرانی هۆڵه‌ندا له‌مباره‌وه‌یه‌و وتی حكومه‌تی وڵاته‌كه‌ی و به‌رپرسانی ئوستوڕالیا حكومه‌تی رووسیا به‌ به‌رپرسیاری ئه‌و رووداوه‌ ده‌زانن، به‌ڵام ڤلادیمێر پۆتینی سه‌رۆك كۆماری رووسیا لێدوانه‌كه‌ی به‌رپرسانی هۆڵه‌ندا ره‌تده‌كاته‌وه‌ و ده‌ڵێت ئه‌و موشه‌كه‌ی فڕۆكه‌ مالیزییه‌كه‌ی به‌رداوه‌ته‌وه‌ خواره‌وه‌ هیی رووسیا نه‌بووه‌ و وڵاته‌كه‌ی دان نانێت به‌و زانیارییانه‌دا كه‌ هۆڵه‌ندا خستوویه‌ته‌ڕوو، چونكه‌ ئه‌وان له‌ به‌شداری لێكۆڵینه‌وه‌ له‌ رووداوه‌كه‌ نه‌بوون.

له‌لایه‌كی دیكه‌وه‌ ده‌سته‌ی نێوده‌وڵه‌تیی لێكۆڵینه‌وه‌ له‌ رووداوه‌كه‌ وتوویه‌تیی كه‌ ته‌واوی ئه‌و كه‌ره‌ستانه‌ی موشه‌كه‌كه‌یان هه‌ڵگرتبوو هیی رووسیا بوون و ئه‌و موشه‌ك هاوێژه‌ش كه‌ موشه‌كه‌كه‌ی ئاراسته‌ی فڕۆكه‌كه‌ كردووه‌ دواتر گه‌ڕێنراوه‌ته‌وه‌ رووسیا.

تیمی لێكۆڵینه‌وه‌كه‌ ئه‌وه‌شیان وتووه‌ كه‌ ئه‌و فڕۆكه‌یه‌ له‌لایه‌ن موشه‌كێكی رووسیی سه‌ر به‌ هێزی ئاسمانیی رووسیا كه‌وتووه‌ته‌ خواره‌وه‌ كه‌ له‌ ناوچه‌ی كۆرسكی ئۆكرانیا جێگیر كرابوو.

رووسیاش بۆ بێبه‌ری كردنی خۆی له‌م رووداوه‌، پێشتر وتبووی كه‌ ژه‌نه‌ڕاڵ ڤلادیسلاڤ ڤلۆشین ئه‌مكاره‌ی كردووه‌ كه‌ هاوڵاتیی ئۆكرانیایه‌ و به‌ره‌ی دژی میلشیاكانی پشیتوانی كراوه‌ له‌لایه‌ن رووسیاوه‌.

فڕۆكه‌ مالیزییه‌كه‌ رۆژی 17ـی مانگی ته‌مموزی  ساڵ 2014 له‌سه‌ر ئاسمانی ئۆكرانیا كه‌وته‌ خواره‌وه‌ و سه‌رجه‌م سه‌رنشینه‌كانی گیانیان له‌ده‌ستدا كه‌ بریتی بوون له‌: 193 هاوڵاتیی هۆڵه‌ندی، 43 هاوڵاتیی ئوستوڕالی، 29 هاوڵاتیی مالیزی و هه‌روه‌ها چه‌ندین هاوڵاتیی وڵاتانی ئینده‌نووسیا و به‌ریتانیا و به‌لژیكا و ئه‌ڵمانیا و فلیپین.

سه‌رچاوه‌ / بی بی سی
مه‌سعود / كوردستان تیڤی

جیهان

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.