له‌سنورى گه‌رمه‌سێر هێزه‌كانى پێشمه‌رگه‌ى كوردستان ده‌خرێنه حاڵه‌تى ئاماده‌باشیه‌وه ، فه‌رمانده‌كانى پێشمه‌رگه له‌سنوره‌كه ڕایده‌گه‌یه‌نێت بۆ هه‌ر حاڵه‌ت و وهڕێگرى لهدزهكردنى چه‌كدارانى داعش هێزه‌كانمان خراونه‌ته ئاماده‌باشیه‌وه له‌پێناو پارێزگاری لههاوڵاتیانمان و ناوچه‌كه كه‌ڕێگا ناده‌ین چه‌كدارانى داعش دزه بكه‌نه نێو خاكى كوردستانه‌وه .
له‌كاتێك هێزه‌كانى پێشمه‌رگه له‌ناوچه‌كه‌دا ده‌خرێنه حاڵه‌تى ئاماده‌باشیه‌وه ، له‌چه‌ند ڕۆژى رابردوو چه‌كدارانى داعش له‌گوندى سلێمان وه‌هاب له‌ناوچه‌ى شێخ باوه‌ى ناحیه‌ى جه‌له‌ولا هێرشیان كرده سه‌رناوچه‌كه و ژماره‌یه‌ك هاوڵاتیان كوشت .
شوان عه‌زیز
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.