Erbil 11°C ھەینی 15 تشرینی دووەم 01:42

ترامپ له‌ هه‌واڵێکی نوێدا ده‌ڵێت گفتوگۆی دووباره‌ له‌سه‌ر دیداره‌که‌ی نێوان خۆی و ئون له‌ ئارادایه‌

سه‌رباری ئه‌وه‌ش كه‌ واده‌كه‌ هه‌ڵوه‌شاوه‌ته‌وه‌ به‌ڵام چه‌ندینجار گفتوگۆ له‌مباره‌یه‌وه‌ له‌گه‌ڵ به‌رپرسانی كۆریای باكوور كراوه‌
کوردستان TV
100%

دۆناڵد ترامپ سه‌رۆكی كۆماری ئه‌مریكا 24 كاتیژمێر دوای هه‌ڵوه‌شاندنه‌وه‌ی واده‌ی دیداره‌ پێشبینی كراوه‌كه‌ی خۆی له‌گه‌ڵ كیم جونگ ئون رێبه‌ری كۆریای باكوور، رۆژی رابردوو رایگه‌یاند: سه‌رباری ئه‌وه‌ش كه‌ واده‌كه‌ هه‌ڵوه‌شاوه‌ته‌وه‌، به‌ڵام چه‌ندینجار گفتوگۆ له‌مباره‌یه‌وه‌ له‌گه‌ڵ به‌رپرسانی كۆریای باكوور كراوه‌ و له‌و گفتوگۆیانه‌ به‌رده‌وام ده‌بین.

دۆناڵد ترامپ جه‌ختی كرده‌وه‌ كه‌ ئه‌وان به‌ڕاستی خوازیاری ئه‌نجامدانی ئه‌و دیداره‌ن و ئێمه‌ش هه‌ر خوازیارین. هه‌روه‌ها كۆریای باكووریش رایگه‌یاند ئاماده‌یه‌ بۆ نه‌هێشتنی ناكۆكییه‌كانی نێوان خۆیان و ئه‌مریكا.

جێگری وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی كۆریای باكووریش وتی: ئێمه‌ بۆ رێزی زۆر له‌ ده‌ستپێشخه‌ریی و نیاز پاكیی سه‌رۆك كۆماری ئه‌مریكا ده‌گرین و دووباره‌ی ده‌كه‌ینه‌وه‌ كه‌ بۆ نه‌هێشتنی ناكۆكییه‌كان له‌ هه‌موو كات و به‌ هه‌مو شێوه‌یه‌ك ئاماده‌ین هه‌نگاو بنێین.

سه‌رچاوه‌ / رادیۆ فه‌ڕه‌نسا
مه‌سعود / كوردستان تیڤی

جیهان

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.