Erbil 19°C پێنجشەممە 26 کانونی یەکەم 14:52

له‌ باشووری که‌رکووک داعش هێرشی کرده‌ سه‌ر هێزه‌ عێراقییه‌کان

8 چه‌كداری خۆكوژ كه‌ یه‌كێكیان ئافره‌ت بووه‌ خۆیان به‌ هێزه‌ ئه‌منییه‌كاندا ته‌قاندووه‌ته‌وه‌.
له‌ باشووری كه‌ركووك داعش هێرشی كرده‌ سه‌ر هێزه‌ عێراقییه‌كان
کوردستان TV
100%

له‌ باشووری شاری كه‌ركووك شه‌ڕ و پێكدادان له‌ نێوان هێزه‌ ئه‌منییه‌ عێراقییه‌كان و تیرۆریستانی داعش روویدا و تیایدا هه‌شت چه‌كداری خۆكوژ كه‌ یه‌كێكیان ئافره‌ت بووه‌ خۆیان به‌ هێزه‌ ئه‌منییه‌كاندا ته‌قاندووه‌ته‌وه‌. 

به‌ پێی زانیارییه‌كان له‌ نزیك ناحیه‌ی ریازی باشووری كه‌ركووك، شه‌ڕ و پێكدادان له‌ نێوان هێزه‌ عێراقییه‌كان و تیرۆریستانی داعش روویدا و له‌ كاتی شه‌ڕه‌كه‌شدا هه‌شت چه‌كداری خۆكوژی رێكخراوه‌كه‌ كه‌ یه‌كیان ئافره‌ت بووه‌ خۆی به‌ هێزه‌ ئه‌منییه‌كاندا ته‌قاندووه‌ته‌وه‌. 

تا ئێستا له‌باره‌ی ئاماری ته‌واوی كوژراو و برینداره‌كان زانیاری نیيه‌ به‌ڵام به‌ پێی چه‌ند سه‌رچاوه‌یه‌ك چوار پۆلیس بریندار بوونه‌. 

له‌ دوای رووداوه‌كانی شازده‌ی ئۆكتۆبه‌ر و هێرشی حه‌شدی شه‌عبی و هێزه‌ عێراقییه‌كان بۆ سه‌ر ناوچه‌ كوردستانییه‌كانی ده‌ره‌وه‌ی ئیداره‌ی هه‌رێمی كوردستان دۆخی ئه‌منی ئه‌و ناوچانه‌ تێكچووه‌ و چالاكی تیرۆریستانی داعش زیادیكردووه‌. 

به‌ پێی وته‌ی هاووڵاتییانی شاره‌كه‌ش، له‌ دوای داگیركردنی شاره‌كه‌، دیارده‌كانی كوشتن و رفاندن و تاڵانی و دزی كردن په‌ره‌ی سه‌ندووه‌.
 

کوردستان

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.