Erbil 15°C یەکشەممە 28 نیسان 06:09

لیبیا.. ته‌قینه‌وه‌یه‌ک له‌ بنغازی 27 هاووڵاتی کرده‌ قوربانی

سه‌رجه‌م قوربانییه‌كانی ئه‌م رووداوه‌ خه‌ڵكی سڤیل بوونه‌
لیبیا.. ته‌قینه‌وه‌یه‌ك له‌ بنغازی 27 هاووڵاتی كرده‌ قوربانی
کوردستان TV
100%

به‌هۆی ته‌قینه‌وه‌ی ئۆتۆمبێلێكی مینرێژكراو له‌ سه‌نته‌ری شاری بنغازی له‌ لیبیا، لانیكه‌م حه‌وت كه‌س كوژران و نزیكه‌ی 20 كه‌سی دیكه‌ش برینداربوون. 

به‌پێی هه‌واڵی ئاژانسی فرانس پرێس، ئه‌م ته‌قینه‌وه‌یه‌ دره‌نگانی شه‌وی رابردوو و له‌ نزیك هوتێل تیبستی روویداوه‌. 

به‌پێی زانیاریه‌كان ئۆتۆمبێله‌ بۆمبرێژكراوه‌كه‌ له‌ شه‌قامێكی پر هاتووچۆی شاره‌كه‌ ته‌قێندراوه‌ته‌وه‌ كه‌ له‌ مانگی ره‌مه‌زان خه‌ڵكێكی زۆر دوای ئیفتار رووی تێده‌كه‌ن. 

به‌پێی سه‌رچاوه‌یه‌كی ئاسایشی شاری بنغازی سه‌رجه‌م قوربانییه‌كانی ئه‌م رووداوه‌ خه‌ڵكی سڤیل بوونه‌ و تا ئێستا هیچ گروپ و لایه‌نێك به‌رپرسیاره‌تیی ته‌قینه‌وه‌كه‌ی نه‌گرتووه‌ته‌ ئه‌ستۆ. 
 

رۆژهه‌ڵاتی ناوه‌راست

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.