Erbil 5°C یەکشەممە 29 کانونی یەکەم 04:12

ترەمپ  دیدارەکەی لەگەڵ  سەرۆکی کۆریای باکوور هه‌لوه‌شانده‌وه

وته‌یه‌كى جێگرى سه‌رۆكى ئه‌مه‌ریكا دیداره‌كه‌ هه‌لده‌وه‌شێنێته‌وه‌
کوردستان TV
100%

ئەمڕۆ پێنجشەممە دۆناڵد ترەمپ سەرۆكی ئەمریكا دیدارەكەی لەگەڵ كیم جۆنگ ئۆن سەرۆكی كۆریای باكوور رەت كردەوە، كە بڕیار بوو 12ی مانگی داهاتوو ئەنجام بدرێت، راشیگەیاند" ئۆن بەردەوامە لە وتاری دوژمنكارانەی بەرامبەر ئەمریكا.

ترەمپ بۆ ئۆنی نووسیوە "بەخۆشحاڵیەوە چاوەڕێی دیدارت بووم، بەڵام بەداخەوە، لەبەر ئەو تووڕەییەو دوژمنكاریە ئاشكرایەی لە دواهەمین لێدوانت دەرتبڕی، هەست دەكەم ئێستا كاتێكی شیاو نیە بۆ ئەو دیدارەمان كە ماوەیەكی درێژە پلانی بۆ دادەنێین".

له‌ لایه‌كى تره‌وه‌ "چۆی سون هۆی" وەزیری كاروباری دەرەوەی كۆریای باكوور رایگەیاندوه‌، كە مایك پێنس جێگری سەرۆكی ئەمریكا كەسێكی نەزان و گەمژەیە، ئه‌مه‌ش له‌ كاتێكدایه‌ كه‌ پێشتر مایك پێنس ئه‌گه‌ر كوریاى باكوور له‌گه‌ل ئه‌مه‌ریكا رێكنه‌كه‌ویچت، ئه‌وا چاره‌نووسى وه‌كو لیبیا لێدێت، كه‌ ئه‌م وته‌یه‌ى ناوبراو به‌رپرسانى كوریاى باكوورى توڕه‌ كرد.

جیهان

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.