گۆرانیبێژی كورد " میران عه‌لی " له دوای مانگی ره‌مه‌زانی پیرۆز ژماره‌یه‌ك به‌رهه‌می هونه‌ری خۆی كه له ئێستادا كاریان له‌سه‌ر ده‌كات بڵاوده‌كاته‌وه .
ئه‌م هونه‌رمه‌نده له هه‌ژماری تایبه‌تی خۆی له تۆری كۆمه‌ڵایه‌تی ئینستاگرام وێنه‌یه‌كی خۆی بڵاوكردووه‌ته‌وه و له سه‌ر وێنه‌كه‌ش ئاماژه‌ی به‌وه كردووه ، كه له دوای مانگی ره‌مه‌زانی پیرۆز ژماره‌یه‌ك كاری تایبه‌ت و جیاواز له كاره‌كانی دیكه‌ی بۆ هه‌وادارانی بڵاوده‌كاته‌وه .
میران عه‌لی خه‌ڵكی شاری سلێمانییه ،خاوه‌نی ژماره‌یه‌ك له ڤیدیۆ كلیپ و ئه‌لبومێكی گۆرانییه ، كلیپه‌كانی ئه‌م هونه‌رمه‌نده له نێو تۆره كۆمه‌ڵایه‌تییه‌كاندا بینه‌رێكی به‌رچاویان هه‌یه ، خۆشم ده‌وێی یه‌كێكه له گۆرانییه ناسراوه‌كانی " میران " كه زیاتر له هه‌شت ملیۆن و نیو بینه‌ری هه‌بووه له نێو ماڵپه‌ری ڤیدیۆیی " یوتیوب " .
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.