دوای زیاتر لە سێ مانگ لە داخرانی، ئەمڕۆ پێنجشەممە دەروازەی سنووری سەرتەک - پشتە لەنێوان هەرێمی کوردستان و ئێراندا کرایەوە.
عادل مەلا ساڵح بەڕێوەبەری ناحیەی بەمۆ لەلێدوانیكی رۆژنامەنوسیدا رایگەیاند
بەفەرمانی حكومەتی عێراق كاتژمێر 8:30 خولەكی بەیانی ئەمڕۆ پێنج شەممە 24/5/2018 مەرزی پشتە بەڕووی ئاڵوگۆڕی بازرگانیدا كرایەوە .
لەكۆتاییەكانی ساڵی رابردوودا مەرزی پشتە بەفرەمانی حكومەتی ناوەندی دارخراو دواتریش لە ڕۆژی 1 ی شوباتی ئەمساڵ لیژنەیەكی حكومەتی عێراقی سەردانی مەرزەكەی كرد و ڕۆژی 17ی ئایاریش بڕیاركردنەوەی مەرزەكەیان دەركرد.
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.