Erbil 15°C شەممە 29 حوزەیران 12:15

سابات و ساوێن گۆرانییه‌کی نوێ بڵاوده‌که‌نه‌وه‌

خۆی ئاواز و تێكستی بۆ گۆرانییه‌كه‌ ئاماده‌كردووه‌
کوردستان TV
100%

گۆرانی " من به‌بێ تۆ " نوێترین ڤیدیۆ كلیپی هه‌ردوو خوشكی گۆرانیبێژ " سابات و ساوێن " ه‌ كه‌ بریاره‌ له‌ دوای جه‌ژنی ره‌مه‌زانی پیرۆز كلیپی بۆ بكه‌ن و بڵاویبكه‌نه‌وه‌ .

گۆرانیبێژ " ساوێن حه‌مید " ئاشكرایده‌كات ، خۆی ئاواز و تێكستی بۆ گۆرانییه‌كه‌ ئاماده‌كردووه‌ و بریاره‌ " سابات " ی خوشكی كاری ده‌رهێنان بۆ كلیپه‌كه‌ ئه‌نجامبدات .

جێی باسه‌ ئه‌م دوو گۆرانیبێژه‌ خوشكه‌ زۆربه‌ی كاره‌ هونه‌رییه‌كانیان به‌ شێوه‌ی دوێت  به‌ یه‌كه‌وه‌ بڵاوده‌كه‌نه‌وه‌ ، تا ئێستا ژماره‌یه‌ك له‌ ڤیدیۆ كلیپیان به‌ یه‌كه‌وه‌ بڵاوكردووه‌ته‌وه‌ .

گۆرانی و مۆسیقا

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.