هونه‌رمه‌ندی گۆرانیبێژ " ئه‌یوب سه‌ڵاحه‌دین به‌هادین " كه ده‌كاته كوری ئه‌مینداری گشتی یه‌كگرتووی ئیسلامی كوردستان ، گۆرانییه‌كی نوێی تایبه‌ت به مانگی ره‌مه‌زان بڵاوكرده‌وه .
به‌رهه‌مهێنانی كلیپی گۆرانی " Ramadan " نوێترین كاری هونه‌ری كوری ئه‌مینداری گشتی یه‌كگرتووی ئیسلامییه كه تایبه‌ته به مانگی ره‌مه‌زان و له تۆره كۆمه‌ڵایه‌تییه‌كاندا بڵاوی كردووه‌ته‌وه .
ئه‌و به‌رهه‌مه‌ی هونه‌رمه‌ند " ئه‌یوب " هه‌موو كاره‌كانی وه‌ك میوزیك و توماری ده‌نگ و كاری ده‌رهێنانی كلیپه‌كه له ده‌ره‌وه‌ی وڵات ئه‌نجامدراوه .
ئه‌و هونه‌رمه‌نده له ساڵی 2016 یه‌كه‌م ئه‌لبوومی گۆرانی خۆی به ناوی " one and only " بڵاوكرده‌وه و جگه له‌وه‌ش له هه‌رێمی كوردستان ژماره‌یه كۆنسێرتی ئه‌نجامداوه .
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.