Erbil 24°C یەکشەممە 29 ئەیلوول 02:47

پارە بە دەرچووانی تواناسازی ده‌درێت

تایبەت بە گرووپی دووەمی دەرچوانی تواناسازی
کوردستان TV
#7
100%


وەزارەتی خوێندنی باڵا و توێژینەوەی زانستی هەرێمی کوردستان کاتی پێدانی چەکى پارەى گرووپى دووەمى دەرچووانی تواناسازى دیاریکرد و رایدەگەیێنێت، لە 27ـی ئەم مانگەوە تاوەکو 13-6-2018 دەتوانن سەردانی وەزارەتەکەمان بکەن بۆ وەرگرتنى چەکى پێدانى مافە داراییەکان.

وەزارەتی خوێندنی باڵا و توێژینەوەی زانستی بڕیاریدا بە خەرج كردنی بڕی  شەش سەت و پەنجا و دوو هەزار و هەشت سەد و پەنجا و هەشت دۆلاری ئەمەریكی وەك لیستی دووەمی ساڵی 2018ی تایبەت بە گرووپی دووەمی دەرچوانی تواناسازی، كە تیایدا 54 دەرچووی تواناسازی لێی سوودمەند دەبن.

عەباس ئەكرەم گوتەبێژی وەزارەتی خوێندنی باڵا و توێژینەوەی زانستی لە ڕاگەنراوێكدا ڕای گەیاند، سەرجەم ئەو دەرچووانەی بەرنامەی تواناسازی ئاگادار دەكەینەوە كە ‌ناویان لە لیستی دووەمی ساڵی 2018ی تایبەت بە بەرنامەی تواناسازی هەیە كە ژمارەیان 54 دەرچووە لە 27ی ئەم مانگە تا 13ی مانگی شەش سەردانی وەزارەت بكەن بۆ وەرگرتنی چەكی پێدانی مافە داراییەكان.

بەپێی ڕاگەیەنراوەكە ئەوانەی ناویان لە لیستەكەدا هەیە پێویستە پاسپۆرتی ڕەسەن و كۆپییەكی ڕەنگاو ڕەنگی لاپەڕەی یەكەم لەگەڵ خۆی ببات و بەهیچ شێوەیەك چەكی پارە نادرێت بە بریكاری كاندید.

هاوكات ئەوەیش ڕوونكراوەتەوە كە ئەو ڕۆژەی كاندید چەكی پارە وەردەگرێت هەمان ڕۆژ‌ دەتوانێت سەردانی بانكی كوردستانی نێودەوڵەتی/ لقی پێشەوا بەرانبەر هۆتێل چوار چرا لە شاری هەولێر بكات بۆ وەرگرتنی شایستە داراییەكەی.

پێشتر بەشێكی زۆر لە خوێندكارانی تواناسازی لەبەردەم وەزارەتی خوێندنی باڵا و توێژینەوەی زانستی دژی پێنەدانی شایستە داراییەكانیان خۆپێشاندان ئەنجام دابوو.

کوردستان

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.