لە راگەیێندراوێکدا، کۆمیسیۆنی باڵای سەربەخۆی هەڵبژاردن و راپرسی هەرێمی کوردستان سەرجەم قەوارە سیاسییەکان و لایەنە پەیوەندیدارەکان ئاگادار دەکات.
کۆمیسیۆنی باڵای سەربەخۆی هەڵبژاردن و راپرسی هەرێمی کوردستان داوا لە سەرجەم قەوارە سیاسییەکان و لایەنە پەیوەندیدارەکان دەکات قەوارە سیاسی و هاوپەیمانێتییەکانیان تۆمار بکەن.
ئاگاداری سەرجەم قەوارە سیاسییەكان و لایەنە پەیوەندیدارەكان دەكەینەوە، كە تۆماركردن و ڕاستاندنی قەوارە سیاسییەكان لە ڕۆژی 27/5/2018ـوە دەست پێ دەكات تاوەكوو 7/6/2018.
كۆمسیۆنی باڵای سەربەخۆی هەڵبژاردن و ڕاپرسی، هەروەها ئاماژەیشی داوە: تۆماركردن و ڕاستاندنی هاوپەیمانێتییەكان لە رۆژی 18/6/2018ـوە دەست پێ دەكات تاوەكوو 20/6/2018.
رۆژی 30-9-2018ـی بۆ هەڵبژاردنەکانی هەرێمی کوردستان دیاریكراوه و کۆمیسیۆنی باڵای سەربەخۆی هەڵبژاردن و راپرسی هەرێمی کوردستان ئامادەیی دەبڕی لەو رۆژەدا هەڵبژاردن ئەنجام بدرێت.
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.