له ئاكامی رووبه‌ڕبوونه‌وه‌ی نێوان هێزه ئه‌منییه‌كانی عێراق و تیرۆریستانی داعش له پارێزگای دیاله سێ مه‌ده‌نی و دوو تیرۆریست كوژران.
حه‌بیب شممه‌ری، ئه‌فسه‌ر له پۆلیسی دیاله، رایگه‌یاند: دره‌نگانی شه‌وی رابردوو ژماره‌یه‌ك تیرۆریستی داعش هێرشیانكرده سه‌ر گوندی ئوم حنته باكووری رۆژهه‌ڵاتی دیاله.
شه‌ممه‌ری ئاماژه‌ی به‌وه‌شكرد رووبه‌ڕووبوونه‌وه له نێوان سوپای عێراق و دانیشتوانی گونده‌كه له لایه‌ك و تیرۆریستانی داعش له لایه‌كی دیكه‌وه روویداوه.
ناوبراو روونیكرده‌وه له ئاكامی رووبه‌ڕووبوونه‌وه‌كه‌دا، سێ مه‌ده‌نی كوژران و پێنجی دیكه‌ش بریندار بوون، هاوكات دوو تیرۆریستی داعش كوژران و ژماره‌یه‌كی دیكه‌ش بریندار بوون.
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.