ده‌زانین كه زۆربه‌ی زۆری جه‌ڵته‌ی مێشك و دڵ له به‌یانیاندا رووده‌دات، به‌ڵام بۆچی! ئه‌مه ئه‌و نهێنیه‌یه كه زۆربه‌ی پزیشكه‌كان به ئێوه‌ی ناڵێن.
كاتێك كه‌سێك ئێواران خواردنێكی چه‌ور ده‌خوات، پاش 8 كاتژمێر واته نزیك بانگی به‌یانی چه‌وری ئه‌و خواردنه‌ی كه خواردوویه‌تی له گه‌ده‌وه ده‌چێته ناو ریخۆڵه‌كان و پاش ئه‌وه‌ش چه‌وریه‌كی زۆر ده‌چێته ناو سوڕی خوێنی ئه‌و كه‌سه‌وه .
به‌م شێوه‌یه فیسكۆسیتی یان هه‌مان خه‌ستی خوێن له ناو له‌شدا دروست ده‌بێت، سه‌رله‌به‌یانی ساردترین كاتی رۆژه و جه‌سته له خه‌ودایه و لێدانی دڵ و پاڵه‌په‌ستۆی خوێن له نزمترین ئاستدایه، قاچه‌كان كه دوورترین خاڵه له دڵه‌وه له‌گه‌ڵ دڵ له‌یه‌ك ئاستی ئاسۆییدان، پێیه‌كان كه ساردترین خاڵی له‌شه و له‌ژێر به‌تانی دێته ده‌ره‌وه‌و سارد ده‌بنه‌وه، له‌گه‌ڵ هه‌موو ئه‌م شتانه زۆربوونی چه‌وری و خه‌ستی خوێنیش زیاد بكات، مه‌یینی خوێن دروست ده‌بێت و پرۆسه‌ی جه‌ڵته ده‌ستپێده‌كات.
كه‌سه‌كه كاتێك به‌یانی له‌خه‌و هه‌ڵده‌ستێت و ده‌چێته ده‌ره‌وه، جه‌سته‌ی گه‌رم ده‌بێت و لێدانی دڵی زیاتر ده‌بێت و پاڵه‌په‌ستۆی خوێنی به‌رزتر ده‌بێته‌وه، ئه‌و كڵۆ خوێنانه‌ی كه له ئه‌نجامی خواردنه چه‌وره‌كه‌ی ئێواره له له‌شیدا دروستبووه له پێیه‌كانیه‌وه جیاده‌بنه‌وه و ده‌چنه ناو سوڕی خوێنه‌وه .
كاتێك ئه‌و كه‌سه به پێ ده‌ڕوات، كلۆخوێنهكه ده‌ڕواته ناو مێشك و خوێنی و جه‌ڵته دروستده‌بێت و ئه‌گه‌ری هه‌یه گیان له‌ده‌ستبدات، ئه‌گه‌ریش له ژیان بمێنێته‌وه به شێك له جه‌سته‌ی له‌كارده‌كه‌وێت، ئه‌وه‌ش به‌ستراوه به‌وه‌ی كام خوێنهێنه‌ر گیراوه و چه‌ند زیانی پێگه‌یشتووه.
ئه‌گه‌ر كڵۆخوێنه‌كه بگاته جگه‌ر ئه‌وه جگه‌ر ده‌توانێت خۆی چاك بكاته‌وه، ئه‌گه‌ر كڵۆخوێنه‌كه بگاته گورچیله‌كان ئه‌وه هیچ ڕوونادات و گورچیله كاری خۆی ده‌كات، ئه‌گه‌ر كڵۆخوێنه‌كه له‌پێدا بمێنێته‌وه ئه‌و كات نه‌خۆشی(ده‌والی) دروست ده‌كات.
ئه‌گه‌ر كڵۆخوێنه‌كه بگاته دڵ و مێشك ئه‌وا بێگومان جه‌ڵته دروست ده‌كات.
چۆنێی ڕێگرتن له جه‌ڵته؟
1-مرۆڤ كه گه‌یشته ته‌مه‌نی 40 ساڵی نابێت شه‌وانه خۆراكی چه‌ور بخوات، چونكه هه‌تا به‌یانی له ژێر هه‌ڕه‌شه‌ی جه‌ڵته‌دا ده‌بێت.
2- ئه‌گه‌ر ئێوارانیش له میوانی بوویت ده‌بێت كه‌م بخۆیت.
3- پاش خواردن كه‌مێك سركه یان ئاوی لیمۆی سروشتی بخۆ.
4_پێش خه‌وتن چه‌ند په‌رداخێك ئاو بخۆره‌وه بۆ ئه‌وه‌ی خوێن له‌خه‌ستبوونه‌وه بپارێزیت، چونكه خۆراكی چه‌ور ئاوی له‌ش ده‌مژێت.
5- له‌وه‌رزی سه‌رما دا قاچه‌كانت داپۆشه و گۆره‌وی له‌پێ بكه.
چاره‌سه‌ری جه‌ڵته چییه؟
چاره‌سه‌ری جه‌ڵته زۆر ئاڵۆزه، زۆربه‌ی ئه‌وانه‌ی تووشی جه‌ڵته ده‌بن یان ده‌مرن یان ئیفلیج ده‌بن كه ئیدی كار له‌كار ده‌ترازێت و ئه‌و مرۆڤه وه‌كو جارانی لێ نایه‌ته‌وه، چونكه زیان به مێشك و ده‌ماره‌كانی گه‌یشتووه.
له وڵاتانی خۆرئاوا ده‌رزیه‌ك هه‌یه كه پێكهاته‌كه‌ی له لیكی زالوو دروستكراوه، كه به‌خێرایی كڵۆخوێنهكان شیده‌كاته‌وه و له ناویان ده‌بات، به‌ڵام پێویسته ئه‌م ده‌رزیه له سێ كاتژمێری سه‌ره‌تایی جهڵتهكهدا له نه‌خۆشه‌كه بدرێت.
ئه‌گه‌رچی ئه‌م ده‌رزییه له وڵاتی ئێمه‌دا نییه به‌ڵام باشتره (زه‌روو ده‌رمان)ی له‌كاتژمێری یه‌كه‌می سهكتهدا ده‌ست پێبكرێت، ئه‌ویش چه‌ند زالووێك له سه‌ر لایه‌كی سه‌ر یان پشتی گوێ دابنرێت دوای نیو كاتژمێر كه‌سی نه‌خۆش به‌ره‌و باش بوون ده‌چێت.
موعجیزه‌ی زالوو بۆ جه‌ڵته تا ئێستا چه‌ندین جار تاقیكراوه‌ته‌وه و ئه‌نجامی زۆر باشی هه‌بووه.
كامانه‌ن ئه‌و كه‌سانه‌ی له مه‌ترسی جه‌ڵته‌دان؟
ئه‌و كه‌سانه‌ی كه چه‌وری خوێنیان به‌رزه یان خوێنیان خه‌سته یان خوێ زۆر ده‌خۆن، ئه‌و كه‌سانه‌ن كه گیرانی بۆریه‌كانی خوێنیان هه‌یه یان پاڵه‌په‌ستۆی خوێنیان به‌رزه، ئه‌وكه‌سانه‌ی مێژینه‌ی جه‌ڵته له‌ناو خێزانیاندا هه‌یه یان ئه‌وانه‌ی ته‌مه‌نیان زۆره هه‌موویان له مه‌ترسی جه‌ڵته‌دان.
كه‌وایه پێش ئه‌وه‌ی جه‌ڵته لێتبدات ئه‌م كارانه ئه‌نجام بده:
• بۆ پێشگیری كردن زالوو ده‌رمانی ئه‌نجامبده‌ن تا له ئه‌گه‌ری گیرانی بۆری و بۆریچكه‌ی خۆیی دڵ و مێشك به‌دوربیت.
• كه‌ڵه‌شاخ ئه‌نجام بده‌ن كه بۆ نه‌هێشتنی خه‌ستبوونه‌وه‌ی خوێن زۆر كاریگه‌ره.
• له‌گه‌ڵ هه‌ر ژه‌مه خۆراكێك كه‌مێك سركه‌ی سروشتی بخۆره‌وه.
• ئاگات له خواردنی ئێواران بێت و ئه‌وه‌ی ووترا له‌باره‌ی خۆراكه‌وه به هه‌ند وه‌ریبگره.
سه‌رچاوه/ ده‌رمانخانه‌ی سلێمانی
كوردستان تیڤی/ كامه‌ران حاجی
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.