Erbil 7°C دووشەممە 23 کانونی یەکەم 05:54

ئه‌مڕۆ په‌رله‌مانی عێراق کۆده‌بێته‌وه‌

له‌ كاتژمێر چواری ئێواره‌ی ئه‌مڕۆ پێنجشه‌ممه‌
کوردستان TV
100%

به‌پێی به‌یاننامه‌یه‌كی فه‌رمانگه‌ی راگه‌یاندنی ئه‌نجوومه‌نی نوێنه‌رانی عێراق، ده‌سته‌ی سه‌رۆكایه‌تی ئه‌نجوومه‌نی نوێنه‌ران بڕیاریدا به‌ دانیشتنی نائاسایی له‌ كاتژمێر چواری ئێواره‌ی ئه‌مڕۆ پێنجشه‌ممه‌.

رۆژی شه‌ممه‌ی رابردوو به‌ هۆی ئاماده‌نه‌بوونی رێژه‌ی یاسایی ئه‌ندامان بۆ ئه‌نجامدانی كۆبوونه‌وه‌، ئه‌و دانیشتنه‌ نائاساییه‌ی په‌رله‌مان ئه‌نجام نه‌درا كه‌ بڕیار بوو به‌ مه‌به‌ستی تاوتوێكردنی ئه‌نجامه‌كانی هه‌ڵبژاردن ئه‌نجام بدرێت و به‌م هۆیه‌وه‌ سه‌لیم جبوری ناچاربوو به‌وه‌ی دانیشتنه‌كه‌ی كرده‌ كۆبوونه‌وه‌یه‌كی راوێژكاری و دوای دانیشتنه‌كه‌ش له‌ به‌یاننامه‌یه‌كدا داوای له‌ كۆمیسیۆنی باڵای سه‌ربه‌خۆی ھه‌ڵبژاردنه‌كان كرد كه‌ له‌و تانه‌ و سكاڵایانه‌ بكۆڵێته‌وه‌ كه‌ له‌باره‌ی ئه‌نجامی هه‌ڵبژاردنه‌كانه‌وه‌ گیراون. هاوكات داوای له‌ ده‌سته‌ی دادوه‌ریی بۆ هه‌ڵبژاردنه‌كان كرد كه‌ بێلایه‌نانه‌ مامه‌ڵه‌ له‌گه‌ڵ ئه‌و تانه‌ و سكاڵایانه‌دا بكات.

عێراق

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.