Erbil 15°C شەممە 28 کانونی یەکەم 13:31

مه‌لا سه‌ید ئه‌حمه‌د به‌رزنجی: هونه‌ر به‌پێی شه‌ریعه‌تی ئیسلام حه‌رام نییه‌

موزیك ئه‌و كاته‌ حه‌رامه‌ كه‌ مانای خه‌راپ بدات
کوردستان TV
100%

مامۆستای ئایینی د. مه‌لا سه‌ید ئه‌حمه‌د به‌رزنجی وتار بێژ ی مزگه‌وتی حاجی جمال له‌ شاری هه‌ولێر سه‌باره‌ت به‌ هونه‌ر  به‌گشتی وه‌ به‌تاییبه‌تیش گۆرانی موزیك له‌ شه‌ریعه‌تی ئیسلامدا له‌ به‌رنامه‌ی (ئیسلام و ژیان)ی كه‌ناڵی رووداو جه‌خت له‌ حه‌ڵاڵ بوونی گۆرانی مورزیك ده‌كاته‌وه‌.

  مه‌لا سه‌ید ئه‌حمه‌د به‌رزنجی ده‌ڵێت: خودا یه‌كێك له‌ ناوه‌ جوانه‌كاتی (جمیل)ه‌ واته‌ جوانی جوانی خواش له‌سه‌ر ئه‌م گه‌ردوونه‌ بڵاوبۆته‌وه‌ هه‌ر له‌ جوانی سروشت له‌ پێكه‌نیینێكه‌ ،له‌ منداڵێكه‌، له‌ جوانی وه‌رزی به‌هاره‌دا له‌ تابلۆییه‌كه‌دا، له‌ ئه‌ستێره‌یه‌كه‌دا، له‌ گوڵێكه‌ ،له‌ مناره‌ییه‌كه‌ هه‌روه‌ها ده‌ڵێت: ئایینی پیرۆزی ئیسلام به‌وپه‌ری رێزه‌وه‌ ده‌روانێته‌ هونه‌ر و مرۆڤ جوانترین تابلۆیه‌ له‌سه‌ر گه‌ردوون  ،هه‌ركه‌سێك حه‌زی له‌ هونه‌ر نه‌بێت كه‌سێكی نه‌خۆش له‌رووی ده‌روونی و كه‌ساییه‌تییه‌وه‌ .

د. سه‌یدئه‌حمه‌د به‌رزنجی جه‌خت له‌وه‌ ده‌كات كه‌ قورئان زۆر به‌ جوانی باس له‌ ئاوازه‌كان ده‌كات ده‌ڵێت: قورئان به‌ ده‌نگه‌كانتان بڕازێنه‌وه‌  بۆیه‌ موزیك ئه‌و كاته‌ حه‌رامه‌ كه‌ مانای خه‌راپ بدات ،هه‌ر هونه‌رێكیش زیانی بۆ كۆمه‌ڵگا هه‌بێت ئه‌وه‌ قه‌ده‌غه‌یه‌ مرۆڤ وه‌ك چۆن پێوستی به‌ خواردن هه‌یه‌ به‌ خواردنه‌وه‌ هه‌یه‌ به‌ خه‌وتن هه‌یه‌ به‌ جنس هه‌یه‌ ئه‌واش پێویستی به‌ هونه‌ری گۆرانی گوتن هه‌یه‌

 د. مه‌لا سه‌ید ئه‌حمه‌د به‌رزنجی دووپاتی ده‌كاته‌وه‌  گۆرانی گوتن له‌ ئیسلامدا رێگه‌پێدراوه‌ به‌مه‌رجێك كه‌لیماته‌كان باش بن چونكه‌ ، مرۆڤ چۆن به‌بێ خواردن ناژیت ئه‌واش به‌بێ هونه‌ری جوان ناژیت چۆن خواردنی حه‌رام و حه‌ڵاڵ  هه‌یه‌ خواردنه‌وی حه‌ڵاڵ و حه‌رام هه‌یه‌ گۆشتی حه‌ڵاڵ و حه‌رام هه‌یه‌ ،جنسی حه‌ڵاڵ و حه‌رام هه‌یه‌ هونه‌ریش حه‌رام و حه‌ڵاڵی هه‌یه‌ گۆرانی  له‌و كاته‌ حه‌رامه‌ كه‌ به‌ باڵای زاڵمدا هه‌ڵبدات یان كلیماته‌كان باسی فاحیشه‌ بكات هاندان یان جلوبه‌رگه‌كان  رووت وقوتن

له‌ كۆتاییدا مه‌لا سه‌ید ئه‌حمه‌د به‌رزنجی ده‌ڵێت: ئه‌گه‌ر شاعیرێك شعرێكی باشی گووت  ده‌بێ رێزی لێبگێرێت چونكه‌ ئیسلام باس له‌ مه‌وه‌ده‌و خۆشه‌ویستی ده‌كات.   

سه‌رچاوه‌/روداو

كوردستان تیڤی/ كامه‌ران حاجی

شێوازی ژیان

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.