Erbil 16°C ھەینی 27 کانونی یەکەم 21:46

مه‌روان ئه‌لبوومێکی تازه‌ بڵاوده‌کاته‌وه‌

له‌ وڵاتی توركیا تۆماركراون
کوردستان TV
100%


هونه‌رمه‌ندی گۆرانیبێژ " مه‌روان حه‌مه‌ ره‌شید " به‌ بۆنه‌ی مانگی ره‌مه‌زانی پیرۆزه‌وه‌ ئه‌لبوومێكی نوێ بڵاوده‌كاته‌وه‌ .

ئه‌و هونه‌رمه‌نده‌ ئاشكرایده‌كات ، خۆی ئاوازی بۆ سه‌رجه‌م به‌رهه‌مه‌كانی نێو ئه‌لبوومه‌كه‌ داناوه‌ و به‌رهه‌مه‌كانیش له‌ وڵاتی توركیا تۆماركراون و ژماره‌یه‌ك له‌ موزیكژه‌نه‌ ناسراوه‌كانی ئه‌م وڵاته‌ كاریان تێیدا كردووه‌ .مه‌روان ئه‌لبوومێكی تازه‌ بڵاوده‌كاته‌وه‌ 

مه‌روان وتیشی هونه‌رمه‌ند " هێمن حوسێن " كاری موزیكی بۆ به‌رهه‌مه‌كانی ئه‌نجامداوه‌ و سه‌رجه‌م  تێكستی گۆرانییه‌كانیش له‌ لایه‌ن هه‌ریه‌ك له‌ " گۆران عه‌باس ، محه‌مه‌د شاد و دلشاد خه‌لیل " نووسراون .

جێی باسه‌ ، بریاره‌ هه‌فته‌ی داهاتوو ئه‌لبوومه‌ تازه‌كه‌ی "  مه‌روان حه‌مه‌ ره‌شید " له‌ سه‌رجه‌م ناوه‌نده‌ هونه‌رییه‌كانی كوردستان بڵاوبكرێته‌وه‌ .
 

گۆرانی و مۆسیقا

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.