Erbil 16°C ھەینی 27 کانونی یەکەم 21:23

گلع البدر علینا کلیپه‌ تازه‌که‌ی " دینا " یه‌

ده‌رهێنه‌ی لوبنانی " فادی حه‌داد " كاری ده‌رهێنانی بۆ كراوه‌
کوردستان TV
100%

گۆرانیبێژ " دینا " یه‌كه‌م سروودی ئایینی خۆی كه‌ بریتییه‌ له‌ گۆرانییه‌كی عه‌ره‌بی له‌ ژێر ناوی " طلع البدر علینا " بڵاوكرده‌وه‌ .

ئه‌م سرووده‌ی " دینا " كه‌ تایبه‌ت به‌ مانگی ره‌مه‌زان گوتوویه‌تی ، هونه‌رمه‌ندی ئاوازدانه‌ر " هه‌ڵكه‌وت زاهیر " سه‌رپه‌رشتی كاره‌كانی كردووه‌ و جارێكی دیكه‌ ئاوازی بۆ گۆرانیه‌كه‌ داناوه‌ ته‌وه‌و و تێكستی گۆرانییه‌كه‌ش فۆلكلۆره‌ .

ئه‌م ڤیدیۆ كلیپه‌ له‌ لایه‌ن ده‌رهێنه‌ی لوبنانی " فادی حه‌داد " كاری ده‌رهێنانی بۆ كراوه‌ و " یه‌حیا ئه‌لموجی " كاری دابه‌شكردنی موزیكی بۆ به‌رهه‌مه‌كه‌ كردووه‌ .

ئه‌م گۆرانیبێژه‌ یه‌كه‌مین ئه‌لبوومی گۆرانی خۆی به‌ ناوی " شای وڵات " بڵاوكرده‌وه‌ و هونه‌رمه‌ند " هه‌ڵكه‌وت زاهیر " كاره‌ هونه‌رییه‌كانی بۆ ئه‌نجامده‌دات و له‌ ئێستادا خاوه‌نی ئه‌لبوومێك و ژماره‌یه‌ك له‌ كلیپی تۆماركراوه‌ .
 

گۆرانی و مۆسیقا

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.