Erbil 7°C دووشەممە 23 کانونی یەکەم 05:28

هاوپه‌یمانی سائیروون ره‌تیده‌کاته‌وه‌ کێشه‌یان له‌گه‌ڵ ئێران هه‌بێت

سائیروون : باوه‌ڕمان به‌ بنه‌ماكانی دراوسێیه‌تی باش هه‌یه‌
کوردستان TV
100%


حه‌سه‌ن ئه‌لعاقولی، سه‌رۆكی حزبی ئیستیقامه‌ و ئه‌مینداری گشتی هاوپه‌یمانی سائیروون، كه‌ موقته‌دا سه‌در پاڵپشتی ده‌كات، رایده‌ىگه‌ینێت" هیچ كێشه‌یه‌ك له‌ نێوان هاوپه‌یمانێتییه‌كه‌مان و كۆماری ئیسلامی ئێران نییه‌.

ئه‌لعاقولی ره‌تیده‌كاته‌وه‌ كێشه‌یان له‌گه‌ڵ ئێران هه‌بێت و گوتوویه‌تی" ئێمه‌ باوه‌ڕمان به‌ بنه‌ماكانی دراوسێیه‌تی باش له‌گه‌ڵ هه‌موو وڵاتان هه‌یه‌ به‌تایبه‌تی وڵاتانی ده‌وروبه‌ر و ده‌مانه‌وێت په‌یوه‌ندی باش پێكه‌وه‌مان ببه‌ستێته‌وه‌و هه‌وڵ ده‌ده‌ین په‌یوه‌ندییه‌كانمان هاوسه‌نگ بێت و خزمه‌تی به‌رژه‌وه‌ندییه‌كانی هه‌ر دوو لامان بكات. له‌وانه‌ش كۆماری ئیسلامی ئێران وه‌ك وڵاتێكی دراوسێ كه‌ په‌یوه‌ندی باشمان پێكه‌وه‌ هه‌یه‌".

ده‌رباره‌ی ده‌ستوه‌ردانی ده‌ره‌كی له‌ پێكهێنانی حكومه‌تی نوێدا، ئه‌مینداری گشتی سائیروون گوتوویه‌تی‌" ئێمه‌ هه‌وڵ بۆ پێكهێنانی حكومه‌تێكی نیشتمانی به‌هێز و خاوه‌ن بڕیاری عێراقیانه‌ ده‌ده‌ین، به‌و پێیه‌ی عێراقییه‌كان له‌م هه‌ڵبژاردنه‌دا ده‌نگیان بۆ كه‌سایه‌تییه‌ عێراقییه‌كان داوه‌و ئه‌وانیشن بڕیار له‌سه‌ر چاره‌نووسی وڵاته‌كه‌ ده‌ده‌ن و ئه‌وه‌ش مافی هه‌موو وڵات و گه‌لێكه‌".

هاوپه‌یمانی سائیروون به‌ كۆكردنه‌وه‌ی 54 كورسی له‌ هه‌ڵبژاردنی رۆژی 12/5/2018 پله‌ی یه‌كه‌می به‌ده‌ستهێناوه‌و ئاماژه‌ی ئه‌وه‌ هه‌یه‌ موقته‌دا سه‌در رێگه‌ نه‌دات حكومه‌تی نوێی به‌ته‌واوی بخزێته‌ ژێر باڵی ئێرانه‌وه‌.

عێراق

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.