Erbil 16°C ھەینی 27 کانونی یەکەم 21:07

پۆلیسی سلێمانی: هۆکاری‌ رووداوه‌که‌ی‌ قه‌زای‌ شاره‌زوور ئاشکرا بوو

كه‌سێك كوژراوه‌ و 6 كه‌سیش ده‌ستگیركراون
کوردستان TV
#7
100%


بەهۆی شەڕی نێوان دوو بنەماڵە لە قه‌زای‌ شاره‌زوور کەسێک کوژرا و 3 کەسی دیکەش برینداربوون.

بەڕێوەبەرایەتی پۆلیسی پارێزگای سلێمانی–ڕاگەیاندن و پەیوەندییەكان، ئاشكرایدەكات، ڕۆژی چوارشەممە لەبەردەم دادگای لێكۆڵینەوەی شارەزوور شەڕو ئاڵۆزی لە نێوان دوو بنەماڵەدا دروست دەبێت و بەوهۆیەوە هاووڵاتی (س ، ح ،خ) ی تەمەن 25 ساڵ دەكوژرێت.

به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی پۆلیسی پارێزگای سلێمانی له‌ راگه‌یه‌ندراوێكدا كه‌ وێنه‌ی‌ بۆ ماڵپه‌ری كوردستان تیڤی ناردووه‌ رایگه‌یاندووه‌، ئه‌مڕۆ له‌ به‌رده‌م دادگای لێكۆڵینه‌وه‌ی شاره‌زور شه‌ڕو ئاڵۆزی له‌ نێوان دوو بنه‌ماڵه‌دا دروست ده‌بێت و به‌و هۆیه‌وه‌ هاوڵاتی (س ، ح ،خ)ی ته‌مه‌ن 25 ساڵ ده‌كوژرێت، هێزه‌كانی پۆلیسیش 6 كه‌س ده‌ستگیر ده‌كه‌ن.

به‌پێی‌ راگه‌یه‌ندراوه‌كه‌، دوای گه‌یشتنی هێزه‌كانی پۆلیس تۆمه‌تبارانی ڕوداوه‌كه‌ كه‌ ژماره‌یان 6 كه‌سه‌ ده‌ستگیر ده‌كرێن، له‌نێویشیاندا تۆمه‌تبار (ع ) كه‌ هه‌ستاوه‌ به‌ ته‌قه‌كردن به‌پێی ماده‌ی 406 له‌یاسای سزادانی عیراقی و به‌فه‌رمانی دادوه‌ر ڕاگیراوه‌، له‌ ئێستاشدا له‌ لایه‌ن بنكه‌ی پۆلیسی شاره‌زوره‌وه‌ په‌ڕاوی لێكۆڵینه‌وه‌ بۆ ڕوداوه‌كه‌ كراوه‌ته‌وه‌.

کوردستان

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.