له ده‌رهێنانی سینه‌ماكار " كه‌ره‌م ته‌ك ئۆغلوو" فیلمی دیكۆمێنتاری " قولینگی بریندار " بۆ به‌ده‌ستهێنانی خه‌ڵات له شه‌شه‌مین خولی فێستیڤاڵی فیلمی دیكۆمێنتاری ئامه‌د به‌شدار ده‌بێت .
فیلمی دیكۆمێنتاری " قولینگی بریندار " به‌رهه‌می ماڵی سینه‌مایه ، چیرۆكی فیلمه‌كه باس له ژیانی پر نه‌هامه‌تی و ئێش و ئازار و كۆتاییه‌كی پر له حه‌سره‌تی ، ده‌نگبێژی باكووری كوردستان و رادیۆی ره‌وان له یه‌ریڤان " سه‌یدای شام " ده‌كات .
فێستیڤاڵی فیلمی ئامه‌د به‌یانی پێنج شه‌ممه 24/5/2018 ده‌ست به كاره‌كانی ده‌كات و تا 27ی ئه‌م مانگه به به‌شداری سینه‌ماكارانی كورد به‌رده‌وام ده‌بێت .
جێی ئاماژه‌یه ، فیلمی دیكۆمێنتاری قولینگی بریندار لە بەشی پێشبڕكێی دووەمین فێستیڤاڵی فیلمی ڕۆژئاوادا بەشداریی كردووە.
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.