به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تى نه‌هێشتنى ماده هۆشبه‌ره‌كان له ئاسایشى سۆران له راگه‌یه‌نراوێكدا بڵاوى كردەوه، توانیویانه كه‌سێك ده‌ستگیر بكه‌ن كه به‌نیازبووه پاره‌ى ساخته له‌بازاردا ساغ بكاته‌وه.
وتیشى" هێزه‌كانیان توانیویانه کەسێک دەستگیربكه‌ن، کە بە نیازبووه بڕى سى هه‌زارو 100 دۆلارى ساختە لە ناو بازارى قه‌زاى سۆران ساغ بکاتەوە، كه لە لێکۆلینەوەکاندا تۆمەتبار دانى بەوەدا ناوە کە ئەم بڕە پارەیەى لە وڵاتى تورکیا هاوردەى هەرێمى کوردستان کردووە.
له راگه‌یه‌نراوه‌كه‌دا هاتووه، كه ئه‌و كه‌سه بڕى دە هەزار دۆلارى ساختەى بە سێ هەزار دۆلارى ئەسڵى کڕیوە، بەڵام پێش بڵاوكردنه‌وه‌ى ئەم بڕە پارەیە توانراوه دەستگیربكرێت و دواتر ڕەوانەى بەردەم دادوەرى لێکۆڵینەوە كرا.
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.