Erbil 16°C ھەینی 27 کانونی یەکەم 21:07

ئه‌نجوومه‌نی نوێنه‌ران کۆده‌بێته‌وه‌

لەسەر ئەنجامی هەڵبژاردنەکانی عێراق
کوردستان TV
100%


دەستەی سەرۆکایەتی پەرلەمانی عێراق بڕیاریدا دوانیوەڕۆی سبەینێ پێنجشەممە، کۆبوونەوەی نائاسایی سازبکات.

فەرمانگەی ڕاگەیاندنی پەرلەمانی عێراق لە ڕاگەیەندراوێکدا هاتووه‌، سەرۆکایەتی پەرلەمان بڕیاریداوە کاتژمێر 4ی دوانیوەڕۆی سبەی کۆبوونەوەیەکی نائاسایی ئەنجامبدات.

کۆبوونەوەی نائاسایی پەرلەمانی عێراق لەسەر ئەنجامی هەڵبژاردنەکانی عێراقە، شەممەی ڕابردووش پەرلەمانی عێراق کۆبوونەوەیەکی ڕاوێژکاری ئەنجامدا، دوای ئەوەی بەهۆی ئامادەنەبوونی ژمارەی یاسایی پەرلەمانتاران، لە ئەنجامدانی کۆبوونەوەی نائاسایی سەرکەوتوو نەبوو.

په‌رله‌مانى عێراق لیژنه‌یه‌ك بۆ لێكۆڵینه‌وه‌ له‌و تۆمه‌تانه‌ پێك ده‌هێنێت كه‌ ئاراسته‌ى كۆمسیۆنى باڵاى هه‌ڵبژاردنه‌كان ده‌كرێت.

به‌پێى نووسراوێكى فه‌رمى، په‌رله‌مانى عێراق لیژنه‌یه‌كى پێكهێناوه‌ بۆ ئه‌وه‌ى لێكۆڵینه‌وه‌ له‌و تۆمه‌تانه‌ بكات كه‌ له‌ هه‌ڵبژاردنى په‌رله‌مانى عێراق ئاراسته‌ى كۆمسیۆنى باڵاى هه‌ڵبژاردنه‌كه‌ ده‌كرێت.

لەو کۆبوونەوە ڕاوێژکارییەدا، سەلیم جبوری سەرۆکی پەرلەمان بە پێویستی زانی تەواوی گومانەکان لەسەر پرۆسەی هەڵبژاردنی پەرلەمانی عێراق بڕەوێنرێنەوە و پارێزگاری لە خاوێنی هەڵبژاردن بکرێت.

 

کوردستان

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.