Erbil 16°C ھەینی 27 کانونی یەکەم 21:03

به‌هۆی داڕمانی باڵه‌خانه‌یه‌ک کرێکارێک گیانی له‌ده‌ستدا

شه‌شی دیكه‌ بریندارده‌بن
کوردستان TV
#7
100%


بەهۆی ڕووخانی باڵەخانەیەك شەش كرێكار بوونە قوربانی كە یەكێك لەوانە گیانی لە دەستداوە.

له‌كاتی كاركردن له‌ باڵه‌خانه‌كه‌، بۆ كۆنكریتكردنی نهۆمی یه‌كه‌م، باڵه‌خانه‌كه‌ داڕووخاوه‌ و به‌ هۆیه‌وه‌ كرێكارێك گیانی له‌ده‌ستداوه‌، شه‌شی دیكه‌ بریندارده‌بن.

شەش كرێكاره‌ بریندارده‌كان به‌ ئۆتۆمبێلی فریاگوزاری گواسترانه‌وه‌ بۆ نه‌خۆشخانه و چاره‌سه‌ری پێویستییان بۆ كراوه‌‌.

راگه‌یاندنی به‌رگری شارستانی زاخۆش رایده‌گه‌یه‌نێت، تا ئێستا ئاماره‌كان، ته‌نها 6 قوربانیین، گه‌ڕان و پشكنینیش له‌ ئه‌گه‌ری زیادبوونی ژماره‌ی ئه‌و كرێكارانه‌ی كه‌وتوونه‌ته‌ ژێر كۆنكریته‌كه‌ به‌رده‌وامه‌، به‌ڵام به‌ گوێره‌ی لێكۆڵینه‌وه‌ سه‌ره‌تاییه‌كانییان هیچ كه‌سێكی دیكه‌ نه‌كه‌وتووه‌ته‌ ژێر كۆنكریته‌كه‌.

 

کوردستان

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.