Erbil 30°C چوارشەممە 02 تشرینی یەکەم 11:28

بزووتنەوەی گۆڕان خۆی لە سروە عەبدولواحید بێبەری دەکات

ئێستا سروە سەرۆکی فراکسیۆنی گۆڕان نییه‌
کوردستان TV
100%

دوای کۆبوونەوەکەی خۆی و براکەی لەگەڵ سەرۆکی هاوپەیمانیی سائیرون، بزووتنەوەی گۆڕان خۆی لە سروە عەبدولواحید بێبەری دەکات و پەرلەمانتارێکی بزووتنەوەکەش ئاشکرای دەکات کە ئەو ژنە پەرلەمانتارە پەیوەندی بە گۆڕانەوە نەماوە.

دوای ئەوەی دوێنێ سێشەممە 22ی ئایاری 2018، شاسوار و سروە عەبدولواحید بەناوی جووڵانەوەی نەوەی نوێ، سەردانی موقتەدا سەدریان کرد و کۆبوونەوە. لەنێو گۆڕاندا دەنگۆی ئەوە بڵاوکرایەوە کە سروە عەبدولواحید پەیوەندی بەو بزووتنەوەیەوە نەماوە.

لەمبارەیەوە عادل عەزیز، ئەندامی پەرلەمانی کوردستان لە فراکسیۆنی گۆڕان بە باسنیوزی ڕاگەیاند: "پێم وانییە وەک نوێنەری گۆڕان ڕۆیشتبێت، چونکە پێم وایە ئەو ھەر لە گۆڕانیش نەماوە، دیارە وەک خێزان سەردانەکەیان لەگەڵ براکەیدا کردووە، بۆیە من نازانم چ وەڵامێک بدەمەوە، چونکە ھێشتا جڤاتی نیشتمانی کۆ نەبووەتەوە تا بڕیار لەبارەی ئەو پرسەوە بدات و نوێنەری بچێتە بەغدا و کۆبوونەوە ئەنجام بدات".

پەرلەمانتارەکەی گۆڕان پێیوایە، ئەگەر بڕیاریش بدرێت، ئەوا ”گۆڕان ناچێ لەگەڵ شاسوار عەبدولواحید کۆبوونەوە بکات، بەڵکو بە سەربەخۆ دەچێت بۆ بەغدا و کۆ دەبێتەوە".

لەبارەی ئەوەی ئاخۆ سروە عەبدولواحید وازی لە گۆڕان ھێناوە؟، عادل عەزیز ئاشکرای کرد: "پێم وانییە ئێستا سروە عەبدولواحید گۆڕان بێت، ئەوەندەی ئاگادار بم سەردانی بۆ ناو گۆڕان نییە و دوورە، ھەروەھا ئێستا سروە عەبدولواحید سەرۆکی فراکسیۆنی گۆڕان نەماوە و ئێستا کەسێکی دیکە سەرۆکی فراکسیۆنە".

کوردستان

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.