زۆر به‌مان ئه‌و كاره‌مان كردوه، له‌كاتی كرینی نان یان سه‌موون ، تاده‌گه‌یته ماڵه‌وه، هه‌ر به‌گه‌رمی سه‌موونێك یان نانێك نه‌خوات.
بێگومان پرسیاره‌كه لێره‌دا ئه‌وه‌یه، ئایا ئه‌و فاكته‌ره چییه وا له‌مرۆڤ بكات ئه‌وا به‌خێرایی نانه كه یان سه‌موونه‌كه بخوات ئایا برسییه‌تییه؟ یان بۆنی نانهكهیه یاخود فۆرم و شێوه‌ی نانهكهیه؟ یان حه‌زوو ئاره‌زووه ؟ یان بۆته خوو؟
زۆربه‌ی بۆچوون و لێكدانه‌وه‌كان هیچیان نه‌گه‌یشتونه‌ته ئه‌نجامێكی دیار كرا‌و بۆ ده‌ستنیشان ئه‌نجامدانی ئه‌و كاره له‌لای مرۆڤ ، به‌ڵام زۆربه‌یان بۆ بوونی بۆنێكی خۆشی سه‌رنج راكێش له نانی ناو فرنییهكه یان سهموونهكهیه ده‌گه‌رێنه‌وه هه‌ندێك بۆچوونی تریش ده‌ڵێن: وه‌كو خووێكی لێهاتووه مرۆڤ به‌بێ ویستی خۆی ئه‌م كاره ده‌كات جا چ له‌رێگا بێت به پیاده بێت یان له‌كاتی لێخورینی ئۆتۆمۆبیل بێت .
له‌ماڵیش به‌هه‌مان شێوه كاتێ كابان نانی تیری ده‌كات زۆرێك له ئێمه‌مان نانی سهرسێرهكه ده‌خۆین،چونكه ئه‌ویش به گه‌رمی زۆر خۆشه، بێگومان زۆر جاریش وابووه له‌ماڵه‌وه خواردنێكی زۆر خۆش ئاماده‌كراوه به‌ڵام كاتی مۆرڤ نانی گه‌رم یان سه‌موونی گه‌رم ده‌كڕێت نانه‌كه یان سه‌موونه‌كه ههردهخۆیت، بێ گوێدانه خوراردنه خۆشه‌كه‌ی ماڵه‌وه.
كوردستان تیڤی/ كامه‌ران حاجی
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.