Erbil 22°C چوارشەممە 02 تشرینی یەکەم 07:19

یانەی ئارسناڵی ئینگلیزی بەفەرمی گرێبەستی لەگەڵ ڕاهێنەری ئیسپانی ئۆنای ئیمیری واژۆکرد

ئارسناڵ لە پێگەی فەرمی خۆیدا بڵاویکردووه‌ته‌وه‌
کوردستان TV
100%


لە پێگەی فەرمی  خۆیدا یانەی ئارسناڵ  بڵاویکردووه‌ته‌وه‌ کە بەفەرمی گرێبەستی لەگەڵ ڕاهێنەری ئیسپانی ئۆنای ئیمیری تەمەن 46 ساڵی  واژۆکردوە بێ ئەوەی بڕی گرێبەستەکەی ئاشکرابکرێت .
 ئۆنای  ئیمیری پێشتر ڕاهێنەراتی هەریەک لە یانەکانی پاریس سێن جیرمان و سێڤییا و ڤالینسیا و سپارتاک مۆسکو و ئەلمێریا و دیپۆرتیڤۆ لاکەرۆنیای کردووه .
 ئیمیری لەگەڵ سێڤییا سێ جار نازناوی یۆرۆپا لیگی بەدەست هێناوە  ،  لەگەڵ پاریس سان جێرمانیش خولی فەرەنسی و جامی فەرەنسای بەدەست هێناوە لە وەرزی 2018-2017 .


كامه‌ران زێتى

تۆپی پێ

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.