Erbil 13°C ھەینی 27 کانونی یەکەم 05:08

مامۆستا مه‌لا تاهیر بامۆکی : له‌ خوا بترسن ئه‌وه‌ کچه‌ تاقانه‌که‌مه‌

به‌بێ حاڵی بوون له‌ بابه‌تێك یان له‌ وێنه‌یه‌ك له‌ خۆتانه‌وه‌ شت مه‌نووسن
کوردستان TV
#7
100%

مامۆستا مه‌لا تاهیر بامۆكی ، گوتاربێژی مزگه‌وتی عومه‌ری كوڕی خه‌تاب له‌ هه‌ڵه‌بجه‌ روونكردنه‌وه‌یه‌كی له‌باره‌ی ئه‌و وێنه‌یه‌ راگه‌یاند، كه‌ له‌ تۆڕه‌ كۆمه‌ڵایه‌تییه‌كان بڵاویكردۆته‌وه‌، له‌ ده‌قی روونكردنه‌وه‌كه‌شدا هاتووه‌:

روونكردنه‌وه‌یه‌ك بۆ گشت بینه‌ر و به‌ڕێزه‌كانی فه‌یسبوك و هه‌ركه‌سێك كه‌ ئه‌و وێنه‌یه‌ی من و كچه‌كه‌م ده‌بینیت كه‌ به‌ جلوبه‌رگی بوكێنییه‌وه‌ بڵاومكردووه‌ته‌وه‌:

به‌ڕێزان ئه‌وه‌ كچه‌ تاقانه‌كه‌مه‌ چه‌ند وێنه‌یه‌كی خۆم و كچه‌كه‌م بڵاوكرده‌وه‌ له‌ منداڵی هه‌تا رۆژی شووكردنی، به‌ڵام ئێستا هه‌ندێك كه‌س قسه‌ی نه‌شیاو به‌رامبه‌رم ده‌نووسن و واده‌زانن كه‌ ئه‌وه‌ وێنه‌ی بووك و زاوایه‌، به‌ڕێزان تكایه‌ له‌ خوا بترسن تكایه‌ به‌م ریشی سپی و مێزه‌ری سپی یه‌وه‌ گاڵته‌م پێ مه‌كه‌ن ،من بۆیه‌ ئه‌و وێنه‌یه‌شم له‌ ریزی ئه‌و وینانه‌دا بڵاوكرده‌وه‌ تاوه‌كو سۆزی باوكێتیم ده‌رببڕم چه‌نده‌ خۆش حاڵبووم به‌ شووكردنی كچه‌كه‌م، بۆیه‌ داوای رێز و حورمه‌ت گرتن له‌ هه‌مووتان ده‌كه‌م كه‌ به‌بێ حاڵی بوون له‌ بابه‌تێك یان له‌ وێنه‌یه‌ك له‌ خۆتانه‌وه‌ شت مه‌نووسن و بڵاومه‌كه‌نه‌وه‌. جارێكی دیكه‌ رێزم هه‌یه‌ بۆ هه‌مووتان و چاوی كچه‌كه‌م ماچ ده‌كه‌م و داوای لێبووردنی لێده‌كه‌م، دیاره‌ ئه‌م ئینته‌رنێت و فه‌یسبووكه‌ بووه‌ به‌ هۆكاری تێكدانی شیرازه‌ی كۆمه‌ڵایه‌تی له‌ وڵاتی ئێمه‌دا، تكایه‌ لێم وه‌ربگرن و لێم قبووڵ بكه‌ن ئه‌و وێنه‌یه‌ی من له‌گه‌ڵ ئه‌و بووكه‌ بچووكه‌دا كچه‌كه‌مه‌، من له‌ ساڵی 1986ـه‌وه‌ ته‌نها دایكی ئه‌و كچه‌م هاوسه‌رمه‌.

شایانی باسه‌ ئه‌وه‌ یه‌كه‌مین جاره‌ مامۆستایه‌كی ئایینی له‌هه‌رێمی كوردستان وێنه‌ی كاتی به‌شوودانی كچه‌كه‌ی له‌ تۆڕه‌ كۆمه‌ڵایه‌تییه‌كان بڵاو بكاته‌وه‌، به‌ڵام كه‌سانێك به‌ر له‌وه‌ی له‌بابه‌ته‌كه‌ حاڵی ببن، هێرشێكی ناره‌وایان كردۆته‌ سه‌ر مامۆستا، هاوكات ژماره‌یه‌كی زۆریش له‌ نووسه‌ران و رۆشنبیران پاڵپشتیان له‌ مامۆستا مه‌لا تاهیر كردووه‌.

 

ئاژانسه‌كانی هەواڵ

کوردستان

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.