له زانكۆی كۆلنیگیوم سیڤیتاس له وارشۆی پایته‌ختی پۆلۆنیا ، كۆنفرانسێكی زانستی نێوده‌وڵه‌تی له ژێر ناوی " رۆڵی كورد له رۆژهه‌ڵاتی ناوه‌راست " به‌رێوه‌چوو .
ئه‌وه جاری سێیه‌مه ئه‌م كۆنفرانسه له وارشۆ ئه‌نجامده‌درێت و ساڵ له دوای ساڵ زیاتر لێكۆله‌ر و توێژه‌ران له كوردستان و پۆلۆنیا و وڵاتانی دیكه‌ی وه‌كو ( هۆله‌ندا و به‌ریتانیا ) به‌شداری تێدا ده‌كه‌ن .
له‌م كۆنفرانسه‌دا 12 توێژینه‌وه ده‌رباره‌ی سیاسه‌تی هه‌رێمی كوردستان به گشتی خرانه به‌ر باس و تاوتوێ كران و اڵوگۆری بۆچوونه‌كانیان له‌سه‌ركرا .
دوای ئه‌وه‌ی كۆنفرانسه‌كه كۆتایی پێهات ،پیشانگایه‌ك له ژێر ناوی " كوردستان ساڵانی 40ی سه‌ده‌ی بیست " به كامیرای رۆژهه‌ڵات ناس و دیپلۆماتكار "ڤیتۆلد رایكۆڤسكی " كرایه‌وه كه ژماره‌یه‌كی زۆر له وێنه و دۆكۆمێنتی ئه‌رشیفی نهێنی ئه‌و كاته‌ی تێدا پێشاندرا .
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.