Erbil 5°C پێنجشەممە 26 کانونی یەکەم 03:41

پارتی له‌ په‌رله‌مانی کوردستان 40 کورسی  به‌ده‌ست دێنێ

به‌ پێی گریمانه‌ی شاره‌زایه‌كی بواری هه‌ڵبژاردنه‌كان
کوردستان TV
#7
100%

شاره‌زایه‌كی بواری هه‌ڵبژاردن رایده‌گه‌ێنێ، ژماره‌ی كورسییه‌كانی پارتی دیموكراتی كوردستان له‌ په‌رله‌مانی كوردستان له‌ هه‌ڵبژاردنه‌كانی داهاتوودا بۆ ٤٠ كورسی زیاد ده‌بێ.

 د.یاسین مه‌حمود، شاره‌زا له‌ هه‌ڵبژاردنه‌كان رایگه‌یاند:  ئه‌گه‌ر گریمانه‌ بكه‌ین پارته‌ ركابه‌ره‌كانی كوردستان له‌ هه‌ڵبژاردنی داهاتووی په‌رله‌مانی كوردستاندا هه‌مان ئه‌و ده‌نگانه‌ی ئه‌مجاره‌ی په‌رله‌مانی عێراق به‌ده‌ست ده‌هێننه‌وه‌، ئه‌وا به‌پێی یاسای هه‌ڵبژاردنی په‌رله‌مانی كوردستان كه‌ سیسته‌می نوێنه‌رایه‌تیی رێژه‌یی و گه‌وره‌ترین ماوه‌یه‌ له‌ دابه‌شكردنی كورسییه‌كان به‌شێوه‌ی یه‌ك بازنه‌، ئه‌وه‌ له‌ كۆی ١٠٠ كورسییه‌كه‌ی په‌رله‌مان جگه‌ له‌ كۆتاكان كه‌ ١١ كورسین، كورسییه‌كان به‌م شێوه‌یه‌ به‌سه‌ر پارته‌ سیاسییه‌كانی كوردستاندا دابه‌ش ده‌بن: پارتی دیموكراتی كوردستان ٤٠ كورسی، ئێستا ٣٨ كورسیی هه‌یه‌، یه‌كێتیی نیشتمانیی كوردستان ٢١ كورسی، كه‌ ئێستا ١٩ كورسیی هه‌یه‌،  بزووتنه‌وه‌ی گۆڕان ١١ كورسی، كه‌ ئێستا ٢٤ كورسیی هه‌یه‌، نه‌وه‌ی نوێ ٩ كورسی و هاوپه‌یمانیی به‌رهه‌م ساڵح ٧ كورسی و یه‌كگرتووی ئیسلامی ٦ كورسی، كه‌ ئێستا ١٠ كورسیی هه‌یه‌، كۆمه‌ڵی ئیسلامی ٥ كورسی، كه‌ ئێستا ٧ كورسیی هه‌یه‌، حزبی سۆسیالیستیش به‌و ده‌نگانه‌ی ئێستای كه‌ له‌ په‌رله‌مانی عێراقدا هێناویه‌تی، كه‌ نه‌گه‌یشتووه‌ته‌ كورسییه‌ك و به‌شی زۆری به‌هۆی سیسته‌می یه‌ك بازنه‌یی فه‌وتاوه‌، ئه‌وه‌ له‌ هه‌ڵبژاردنی كوردستان به‌شێوه‌ی یه‌ك بازنه‌یی كورسییه‌كی په‌رله‌مانی كوردستانی ده‌بێت، ده‌نگی بزووتنه‌وه‌ی ئیسلامییش نادیاره‌.

سه‌رچاوه‌/ باسنیوز

ئاژانسه‌كانی هەواڵ

کوردستان

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.