Erbil 13°C دووشەممە 23 کانونی یەکەم 10:31

موقته‌دا سه‌در کش مه‌لیک له‌ قاسم سوله‌یمانی ده‌کات

ئێران سه‌در به‌ دۆستی نزیكی خۆی داده‌نێ
کوردستان TV
100%

باڵیۆزی ئێران له‌ عێراق رایده‌گه‌ێنێ،  په‌یوه‌ندییه‌كانی نێوان به‌رپرسانی ئێران له‌گه‌ڵ موقته‌دا سه‌در په‌یوه‌ندییه‌كی ئاسایی و دۆستانه‌یه‌ ، زۆرێكیش له‌و به‌رپرسانه‌ به‌ قاسم سوله‌یمانی- یشه‌وه‌ رێزی تایبه‌تی له‌ سه‌در ده‌گرن.

ئیره‌ج مه‌سجدی، باڵیۆزی ئێران له‌ به‌غدا به‌ ئاژانسی هه‌واڵی ئێرنای راگه‌یاندووه‌:  ئێران پیرۆزبایی له‌و لایه‌نه‌ سیاسییانه‌ ده‌كات كه‌ به‌ ده‌نگی گه‌له‌كه‌یان گه‌یشتوونه‌ته‌ په‌رله‌مان.

هه‌روه‌ها گوتی: سه‌در یه‌كێكه‌ له‌ دۆسته‌ نزیك و كاریگه‌ره‌كان له‌ عێراقی دراوسێ، ئه‌و لێدوانانه‌شی باسی له‌ ناكۆكی نێوان تاران له‌گه‌ڵ سه‌در ده‌كه‌ن هیچ بنه‌مایه‌كی نییه‌.

باڵیۆزه‌كه‌ی ئێران گوتیشی: په‌یوه‌ندییه‌كانی نێوان به‌رپرسانی ئێران له‌گه‌ڵ موقته‌دا سه‌در په‌یوه‌ندییه‌كی ئاسایی و دۆستانه‌یه‌ ، زۆرێكیش له‌و به‌رپرسانه‌ به‌ قاسم سوله‌یمانی- یشه‌وه‌ رێزی تایبه‌تی له‌ سه‌در ده‌گرن.

به‌گوێره‌ی هه‌واڵی ئاژانسه‌كانی راگه‌یاندن موقته‌دا سه‌در، رێبه‌ری ره‌وتی سه‌در رۆژی پێنج شه‌ممه‌ی رابردوو ده‌رفه‌تێكی 48 كاتژمێری به‌ قاسم سلێمانی، فه‌رمانده‌ی سوپای قودس داوه‌ تا له‌ عێراق بچێته‌ ده‌ره‌وه‌، كه‌چی باڵیۆزی ئیَران له‌ به‌غدا ئه‌م لێدوانانه‌ ره‌ت ده‌كاته‌وه‌.

ئاماده‌كردنی: رزگار

 

ئاژانسه‌كانی هەواڵ

عێراق

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.