Erbil 17°C چوارشەممە 25 کانونی یەکەم 16:28

ڕوسیا و ئەمریکا و تورکیا ڕێککەوتن لەسەر عه‌فرین واژودەکەن

تا ئێستا ناوەڕۆکى ڕێککەوتنەکە دیارنییە
کوردستان TV
#7
100%


هاوسەرۆکى کانتۆنى عەفرین ئاشکرایکرد هەریەکە لە ڕووسیا و ئەمریکا و تورکیا دەیانەوێت ڕێککەوتنێکى نوێ لەسەر عەفرین واژوبکەن کە تا ئێستا ناوەڕۆکى ڕێککەوتنەکە دیارنییە.

ڕونی مێهمەت هاوسەرۆکی هاوبەشی کانتۆنی عەفرین بەئاژانسی هاوار نیوزی ڕاگەیاندوە ڕووسیا و ئه‌مریکا و تورکیا سه‌باره‌ت به‌ عه‌فرین ڕێککه‌وتننامه‌ واژوده‌که‌ن، ڕاشیگەیاند سه‌باره‌ت به‌ ورده‌کاری ڕێککه‌وتنه‌که‌ هیچ شتێک تا ئێستا‌ ئاشكرا نه‌بووه‌.

هەروەها ڕاشیگەیاندووە هێزه‌کانی یه‌په‌گه‌ هەوڵى چوونه‌ ناوه‌وەی عه‌فرین دەدەن و به‌و بۆنه‌وه‌ له‌ گونده‌کانی ده‌ورووبه‌ر له‌گه‌ڵ چەکدارانی سوپای ئازاد شه‌ڕ ده‌که‌ن، بەڵام هێزه‌کانی ئه‌مریکا و هێزه‌ نێونه‌ته‌وه‌ییه‌کان له‌ چوونی یه‌په‌گه‌ بۆ عه‌فرین ڕێگری ده‌که‌ن و ڕایانگه‌یاندووه‌ که‌ ڕووسیا و ئه‌مریکا و تورکیا له‌سه‌ر عه‌فرین بڕیار وایه‌ ڕێککه‌وتن واژوبکه‌ن، له‌و ڕێککه‌وتنه‌ هێزه‌ ئه‌مریکاییه‌کان و هاوپه‌یمانی دژ به‌ داعشیش به‌شداری ده‌که‌ن.

لە 20ی کانوونی دووەمی 2018 سوپای تورکیا ئۆپراسیۆنێکی بۆ سەر عەفرین دەستپێکرد و دوای 58 ڕۆژ شەڕ کردن چووە ناو عەفرین و لەئێستادا سوپای تورکیا لەو شارەدایە.

رۆژهه‌ڵاتی ناوه‌راست

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.