Erbil 16°C پێنجشەممە 14 تشرینی دووەم 20:07

مایک پۆمپیۆ : پشتگیرى ئێران بۆ میلیشیا شیعه‌کان وای کرد ئه‌و هێزانه‌ رووبه‌رووى کورد ببنه‌وه‌

ئه‌مریكا به‌رده‌وام ده‌بێت له‌سزادانى ئێران
کوردستان TV
100%


كه‌مێك به‌ر له‌ئێستا مایك پۆمپیۆ وه‌زیرى ده‌ره‌وه‌ى ئه‌مریكا له‌كۆنگره‌یه‌كى ڕۆژنامه‌وانیدا له‌به‌رده‌م میدیاكان نه‌خشه‌ ڕێگه‌ى ئه‌مریكا بۆ ڕووبه‌رووبونه‌وه‌ى ئێران ، كه‌تێیدا چه‌ندین خاڵ ئاراسته‌ى ئێران كرا كه‌ده‌بێت جێ به‌جێ بكرێت  ناوبراو له‌به‌رده‌م میدیاكان ڕایگه‌یاند 

 

ده‌بێت ئێران واز له‌ده‌ست تێوه‌ردان له‌كاروبارى ناوخۆی عێراق هه‌ڵگرێت ،ـ ئێران هاوكارى و پالپشتیه‌كى باشى  میلیشیاكانى شیعه‌ى له‌عێراقدا كردووه‌ كه‌دواجار ئه‌و هێزانه‌ ڕووبه‌رووى كورد بوونه‌ته‌وه‌ له‌هێرش كردنه‌ سه‌ریان ئه‌مه‌ش كارێكى ناڕه‌وا و نادروستى ئێرانه‌ ده‌یكات  بۆ هێزه‌ میلیشیاكان ، وه‌ده‌بێت ئێران واز له‌هاوكارى و پشتگیرییه‌كان له‌و هێزانه‌ بهێنێت .

مایك پۆمپیۆ ڕاشیگه‌یاند : ده‌بێت ئێران واز له‌پشتگیر و هاوكارییه‌كانى بهێنێت بۆ حزبولڵاى لوبنانى و هێزه‌ حوسیه‌كان له‌یه‌مه‌ن و وه‌ڕێكخراوى قاعیده‌ و بزووتنه‌وه‌ى تالیبان ، ناوبراو رایگه‌یاند ده‌بێت ئێران په‌ره‌یه‌كى نوێ هه‌ڵبداته‌وه‌ له‌هاوكاری بۆ ئه‌م هێزانه‌  كه‌چیتر نابێت پالپشتیان بكات بۆ مه‌به‌ست و ئامانجى خۆی

وه‌زیرى ده‌ره‌وه‌ى ئێران ڕاشیگه‌یاند : ده‌بێت ئێران سیاسه‌تى پڕ هه‌ڵه‌ى خۆی چاك بكات ، خزمه‌تى خه‌ڵكى خۆی بكات ، ئێمه‌ به‌هه‌موو شێوه‌یه‌ك له‌گه‌ل خه‌ڵكى ئێرانین ، ده‌بێت حكومه‌تى ئێران ئاوڕێك له‌خه‌ڵك بداته‌وه‌ كه‌خه‌ڵك شایه‌نى ژیانێكى ڕاسته‌قینه‌یه‌ . 


ئێران ده‌بێت ڕێگه‌ به‌ پشكێنه‌رانى نێو ده‌وله‌تى بدات  سه‌ردانى ئه‌و شوێنانه‌ بكات كه‌ به‌رنامه‌ى چه‌كى ئه‌تۆمى تێدا به‌ڕێوه‌ده‌بات له‌پێناو بوونى به‌خاوه‌ن چه‌كى ئه‌تۆمى ، ناوبراو ڕاشیگه‌یاند كه‌نابێت ئێران ببێته‌ خاوه‌ن چه‌كى ئه‌تۆمى  ، پرۆگرامى ئه‌تۆمى ئێران بابه‌تێكى هه‌ستیاره‌ ، سزایان ده‌ده‌ین تا ئێران نه‌بێته‌ خاوه‌ن چه‌كى ئه‌تۆمى ، ئه‌و پلانه‌ى دامانناوه‌ جێ به‌جێى ده‌كه‌ین له‌سزادانیان تا ده‌گه‌نه‌ ڕێچكه‌ى ڕاست و دروستى خۆیان  . 

پۆمپیۆ راشیگه‌یاند ، ده‌بێت دواجار خه‌ڵك بڕیار له‌سه‌ر سه‌ركرده‌ و به‌ڕێوه‌به‌رانى وڵات بده‌ن ، چونكه‌ خه‌ڵكى ئێران له‌شێوازى به‌ڕێوه‌بردنى وڵات ناڕازین ،بۆیه‌ ده‌بێت ئێران ئه‌و بارودۆخه‌ ببینێت  

 

جیهان

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.