موقتەدا سەدر سەركردەی رەوتی سەدر و هادی عامری سەركردەی لیستی فەتح كە زۆرینەی گرووپەكانی حەشدی شەعبی لەخۆ دەگرێت و ئەو دوو لیستە توانیان لە هەڵبژاردنی 12ی ئەم مانگەی پەرلەمانی عێراق پلەی یەكەم و دووەم بەدەست بێنن، دووپات لە پێكهێنانی حكوومەتی باوكانە و بەزووترین كات دەكەنەوە.
بەپێی بەیاننامەیەكی نووسینگەی سەدر، شەوی رابردوو هەریەك لە سەدر و عامری لە بەغدا كۆبوونەتەوە باسی پەرەسەندنەكانی پرۆسەی سیاسیان لە عێراق و ئەنجامی هەڵبژاردنی پەرلەمانی كرد و دووپاتیان كردەوە كە پێویستە پەلە بكرێت لە پێكهێنانی حكوومەتێكی باوكانە بۆ ئەوەی بتوانێت خزمەتی گەلی عێراق بكات و خواستە رەواكانی بێنێتە دی.
سەدر دووپاتی كردەوە كە پێویستە بڕیاری پێكهێنانی حكوومەتەكە نیشتمانی بێت و گرنگە هەموو لیستە براوەكان بەشداری تیادا بكەن كە رەوتێكی نیشتیمانیان هەیە، لای خۆیەوە عامری پیرۆزبایی لە سەدر كرد بەبۆنەی سەركەوتنی لە هەڵبژاردنەكان و بەدەستهێنانی زۆرترین كورسی پەرلەمانی.
سوهێل تاهیر : كوردستان تیڤی
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.