جێگری سه‌رۆك وه‌زیرانی چین ده‌ڵێت به‌رپرسانی وڵاته‌كه‌ی و ئه‌مریكا له‌سه‌ر پرسی ئابووریی و بازرگانی گه‌یشتوونه‌ته لێكتێگه‌یشتن و رێككه‌وتوون له‌سه‌ر ئه‌وه‌ی كه له به‌رامبه‌ر یه‌كتریی نه‌كه‌ونه جه‌نگ و ململانێی بازرگانیی و په‌كین رایگه‌یاندووه كه رێژه‌ی هاورده‌ی كاڵا له ئه‌مریكا به‌شێوه‌یه‌كی به‌رچاو زیاد ده‌كات.
لیو هێ جێگری سه‌رۆك وه‌زیران و نوێنه‌ری تایبه‌تی سه‌رۆك كۆماری چین هه‌فته‌ی پێشوو رایگه‌یاند كه چین و ئه‌مریكا رێككه‌وتوون له‌سه‌ر ئه‌وه‌ی كه نه‌كه‌ونه جه‌نگی بازرگانیی و ئابووریی له دژی یه‌كتریی و رێگریی بكه‌ن له زیادكرانی گومرگ بۆسه‌ر كاڵای یه‌كتریی.
شایه‌نی باسه كه تا ماوه‌یه‌ك به‌ر له ئێستا حكومه‌تی ئه‌مریكا گومرگێكی زۆری له‌سه‌ر كاڵای هاورده‌ی چینی دانابوو كه ئه‌وه‌ش ناڕه‌زایه‌تیی توندی به‌رپرسانی چینی لێكه‌وته‌وه و زۆرێك شرۆڤه‌كار بۆچوونیان ئه‌وه بوو كه به‌زوویی جه‌نگێكی ئابووریی له نێوان ئه‌م دوو زلهێزه‌دا رووده‌دات.
سه‌رچاوه / رادیۆ فه‌ردا
مه‌سعود / كوردستان تیڤی
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.