هاوڵاتییه‌كی باشووری كوردستان كه له به‌ندیخانه‌ی شاری سنه‌ی رۆژهه‌ڵاتی كوردستان زیندانییه، ماوه‌یه‌كه مانی له خواردن گرتووه.
به پێی هه‌واڵێكی تۆڕی مافی مرۆڤی هه‌نگاو، ئه‌م هاوڵاتییه‌ی باشووری كوردستان كه ناوی جه‌میل جه‌ماله ماوه‌ی 13 رۆژه مانی له خواردن گرتووه، ئه‌وه‌ش وه‌ك ناڕه‌زایه‌تیی سه‌باره‌ت به ئازادنهكرانی له‌لایه‌ن به‌رپرسانی زیندانی شاری سنه.
جه‌میل جه‌مال كه به تۆمه‌تی ئه‌وه‌ی له سنووری هه‌ورامانی باشووری كوردستانه‌وه به نایاسایی په‌ڕیوه‌ته‌وه بۆ هه‌ورامانی به‌شی رۆژهه‌ڵات، له‌لایه‌ن هێزه ئه‌منییه‌كانی كۆماری ئیسلامیی ئێرانه‌وه ده‌ستگیركرا و له دادگای شۆڕشی شاری سنه به شه‌ش مانگ زیندان سزادرا و ئێستاش دوای تێپه‌ڕینی شه‌ش مانگ و كۆتاییهاتنی ماوه‌ی سزاكه‌ی ئازاد نه‌كراوه و نابراو ده‌یه‌وێت له رێگه‌ی مانگرتن له خواردن ده‌نگی ناڕه‌زایه‌تیی خۆی به به‌رپرسانی كۆماری ئیسلامیی ئێران بگه‌یه‌نێت.
سه‌رچاوه / هه‌نگاو
مه‌سعود / كوردستان تیڤی
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.