Erbil 6°C سێشەممە 24 کانونی یەکەم 03:52

له‌ ڕه‌مه‌زاندا ئه‌مانه‌ به‌رچاو بگره‌

ژه‌مه‌خۆراكی دوای به‌ربانگ دابه‌ش بكرێت و به‌دوو یان سێ قۆناغێك بخورێت
کوردستان TV
100%

* ژه‌مه‌ خۆراكی پارشێو: وه‌ك جێگره‌وه‌ی نانخواردنی به‌یانیه‌ و پێكهاته‌كانی ده‌بێت هه‌مان پێكهاته‌ی نانی به‌یانی بێت و ده‌بێته‌ هۆی كه‌مكردنه‌وه‌ی كاریگه‌رییه‌كانی ئه‌و ماوه‌یه‌ی جه‌سته‌ له‌خۆراك و خواردنه‌وه‌ بێ به‌شه‌.

* ئه‌م خۆراكانه‌ له‌كاتی پارشێودا بخورێت : شۆفان ، شیری كه‌م چه‌وری ، نانی دروستكراو له‌گه‌نم ، نۆك ، پاقله‌ ، ماست ، هێلكه‌.

* ژه‌مه‌خۆراكی دوای به‌ربانگ: دابه‌ش بكرێت و به‌دوو یان سێ قۆناغێك بخورێت و نانی ئێواره‌ بریتی بێت له‌خۆراكی سووك و ئاسان هه‌رسكراو.

* كه‌مكردنه‌وه‌ی به‌كارهێنانی خوێ : دووركه‌وتنه‌وه‌ له‌خۆراكه‌ سوێره‌كان، چونكه‌ ده‌بێته‌ هۆی زیادبوونی هه‌ستكردن به‌ تینوێتی.

* كه‌مكردنه‌وه‌ی شیرینی : هه‌رسكردنی شیرنی ده‌بێته‌ هۆی بارگرانیه‌كی زۆر بۆ گه‌ده‌ و دروستبوونی هه‌ڵاوسان و غازات و قه‌ڵه‌ویی.

* خواردنه‌وه‌ی بڕه‌ ئاوی پێویست: خواردنه‌وه‌ی 2 بۆ 3 لیتر ئاو و شله‌مه‌نی له‌نێوان به‌ربانگ و پارشێو گرنگه‌ بۆ كه‌مكردنه‌وه‌ی مه‌ترسی ووشكبوونه‌وه‌.

* كه‌مكردنه‌وه‌ی ئه‌و خواردنه‌وانه‌ی كافینی تێدایه‌: وه‌ك چاو و قاوه‌ و خواردنه‌وه‌ گازییه‌كان ، چونكه‌ ده‌بنه‌ هۆی زیادبونی میزكردن و جه‌سته‌ شله‌مه‌نی له‌ده‌ست بدات.

سه‌رچاوه‌/ له‌ شكر حمید- ئه‌ندازیاری خۆراك

كوردستان تیڤی/ كامه‌ران حاجی

تەندروستی

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.