Erbil 11°C دووشەممە 25 تشرینی دووەم 16:35

نوێنه‌ری پۆتین: هێزه‌ بیانییه‌کان ده‌بێ سووریا جێبێڵن ته‌نانه‌ت ئێران و حزبوڵڵاش

به‌ڵام به‌رپرسانی ئێران وتوویانه‌ كه‌ ئه‌و لێدوانه‌ رای خۆیه‌تیی
نوێنه‌ری پۆتین: هێزه‌ بیانییه‌كان ده‌بێ سووریا جێبێڵن ته‌نانه‌ت ئێران و حزبوڵڵاش
کوردستان TV
100%

رۆژێك دوای ئه‌وه‌ی كه‌ ڤلادیمێر پۆتین سه‌رۆك كۆماری رووسیا رایگه‌یاند كه‌ ئه‌و خوازیاره‌ هێزه‌ بیانییه‌كان له‌ سووریا بڕۆنه‌ ده‌ره‌وه‌، نوێنه‌ری تایبه‌تی ئه‌و بۆ كاروباری سووریا وتی كه‌ مه‌به‌ست له‌ هێزه‌ بیانییه‌كان ئێران و حزبوڵڵاش ده‌گرێته‌خۆ.

ئه‌لكیسانده‌ر لاورنتیڤ نوینه‌ری تایبه‌تی پۆتین بۆ كاروباری سووریا سه‌باره‌ت به‌ په‌یامه‌كه‌ی پۆتین وتی كه‌ ئه‌وه‌ په‌یامێكی سیاسییه‌ و ده‌بێت له‌ چوارچێوه‌ی پلانێكدا به‌ ئه‌نجام بگات و هه‌موو هێزه‌ سه‌ربازییه‌كان بریتی له‌ ئه‌مریكا و توركیا و به‌ دڵنیاییه‌وه‌ هێزه‌ سه‌ربازییه‌كانی ئێران و چه‌كدارانی حزبوڵڵاش ده‌گرێته‌وه‌.

ئه‌مجۆره‌ لێدوانه‌ی پۆتین سه‌باره‌ت به‌ ده‌رچوونی هێزه‌كانی ئێران له‌ خاكی سووریا بێوێنه‌یه‌ و تا ئێستا رووسیا هه‌ڵوێستی له‌مچه‌شنه‌ی به‌رامبه‌ر به‌ ئێران سه‌باره‌ت به‌ سووریا نه‌بووه‌.

به‌ڵام به‌رپرسانی ئێران سه‌باره‌ت به‌ لێدوانی نوێنه‌ری پۆتین وتوویانه‌ كه‌ ئه‌و لێدوانه‌ رای خۆیه‌تیی.

شایه‌نی باسه‌ كه‌ ڤلادیمێر پۆتین رۆژی پێنجشه‌ممه‌ی هه‌فته‌ی رابردوو له‌كاتی دیدار له‌گه‌ڵ به‌شار ئه‌سه‌د له‌ شاری سوچی رووسیا وتبووی كه‌ له‌ قۆناغی جێگیركردنی ئاشتیدا پێویسته‌ هێزه‌ سه‌ربازییه‌ بیانییه‌كان له‌ خاكی سووریا بڕۆنه‌ ده‌ره‌وه‌.

سه‌رچاوه‌ / رادیۆ فه‌ردا
مه‌سعود / كوردستان تیڤی

سوریا

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.