Erbil 20°C سێشەممە 01 تشرینی یەکەم 02:43

راهێنه‌رى فەڕەنسا پێکهاتەى کۆتایى هه‌ڵبژارده‌که‌ى بۆ جامى جیهانى راگەیاند

كه‌ریم بنزیما و چه‌ند یاریزانێكى دیكه‌ دورخرانه‌وه‌ له‌پێكهاته‌ى هه‌ڵبژارده‌كه‌ و به‌شدار نابن له‌مۆندیال
کوردستان TV
100%


دیدییە دیشامپى راهێنەرى هەڵبژاردەى تۆپى پێى فەڕەنسا، پێکهاتەى  هه‌ڵبژارده‌كه‌ى به‌ڕاگه‌یاندنى لیستێكى دیاری كراو كه‌ 23 یاریزان له‌خۆ ده‌گرێت ڕاگه‌یاند . 

له‌لیسته‌كه‌ى راهێنه‌رى فه‌ره‌نسا هه‌ریه‌ك له‌یاریزانان  كه‌ریم بنزیما -  پایت ، رابیۆ ، لاگازێتى ، مارتیاڵ دورخراونه‌ته‌وه‌ ، ئه‌م یاریزانانه‌ به‌شداری یاریه‌كانى جامى جیهانى رووسیا ناكه‌ن ، كه‌ یاریه‌كان له‌ 14 - 6  - 2018 ده‌ستپێكى یاریه‌كان ده‌بێت له‌جامه‌كه‌دا 


هه‌لبژارده‌ى تۆپى پێى فەڕەنسا لە کۆمەڵەى سێیەم دایه‌ له‌به‌رامبه‌ر هه‌ریه‌كلە هەڵبژاردەکانى ئوسترالیا ، پیرۆ ، دانیمارک یاری ده‌كات 


شوان عه‌زیز
 

تۆپی پێ

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.