Erbil 20°C سێشەممە 01 تشرینی یەکەم 02:33

چی بخۆین بۆ ئه‌وه‌ی له‌ ره‌مه‌زان تینومان نه‌بێت

له‌ پارشێودا مۆز یان خورما یان قه‌یسی وشككراوه‌ بخۆ
کوردستان TV
100%

زۆر كه‌س له‌ ڕه‌مه‌زاندا تووشی كێشه‌ی تینوێتی زۆر ده‌بێت له‌ كاتی ڕۆژووگرتندا به‌هۆی چه‌ند خوویه‌كی هه‌ڵه‌وه‌ كه‌ پێش ڕۆژووگرتن ئه‌نجام ده‌درێن.

بۆ ئه‌وه‌ی تووشی ئه‌م كێشه‌یه‌ نه‌بیت له‌ ڕه‌مه‌زاندا و كه‌متر تینوو ببیت ده‌توانیت سوود له‌ چه‌ند ڕێنماییه‌ك وه‌ربگریت كه‌ ماڵپه‌ڕی "فوستانی" ئاماژه‌ی پێداوه‌، به‌م جۆره‌:

١. دووربكه‌وه‌ره‌وه‌ له‌و خواردنانه‌ی كه‌ سوێرن و به‌هاراتیان تێدایه‌.

٢. له‌ پارشێودا كوپێك شه‌ربه‌تی لیمۆ یان نه‌عنا بخۆره‌وه‌.

٣. له‌ ڕۆژدا له‌ شوێنی فێنكدا دابنیشه‌.

٤. بڕی ئه‌و شیرینییانه‌ كه‌مبكه‌ره‌وه‌ كه‌ ڕۆژانه‌ ده‌یانخۆیت به‌تایبه‌ت له‌ پارشێودا.

٥. دووربكه‌وه‌ره‌وه‌ له‌و خواردنه‌وانه‌ی كافاینیان تێدایه‌.

٦. له‌ پارشێودا مۆز، خورما یان قه‌یسی وشككراوه‌ بخۆ.

٧. گرنگی به‌ خواردنی ته‌ماته‌ بده‌ به‌تایبه‌ت له‌ پارشێودا.

٨. كوپێك ماست بخۆ بۆ ئه‌وه‌ی كرداری هه‌رسكردنت باشتر ببێت و وزه‌ی جه‌سته‌ت زیاد بكه‌.

سه‌رچاوه‌/ ئاژانسه‌كان

كوردستان تیڤی/ كامه‌ران حاجی

شێوازی ژیان

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.