Erbil 14°C دووشەممە 23 کانونی یەکەم 12:18

به‌هۆی که‌وتنه‌ خواره‌وه‌ی فڕۆکه‌یه‌ک له‌ کوبا 104 که‌س بوونه‌ قوربانیی

ته‌نیا 3 كه‌س رزگاری بووه‌
به‌ هۆی كه‌وتنه‌ خواره‌وه‌ی فڕۆكه‌یه‌ك له‌ كوبا 104 كه‌س بوونه‌ قوربانیی
کوردستان TV
100%

فڕۆكه‌یه‌كی نه‌فه‌ر هه‌ڵگری كۆمپانیای ئاسمانیی كوبا كه‌مێك دوای به‌رزبوونه‌وه‌ی له‌ باندی فڕۆكه‌خانه‌ی خۆزێ مارتی له‌ هاوانای پایه‌ته‌ختی ئه‌م وڵاته‌ به‌ربوویه‌وه‌ و به‌ته‌واویی تێكشكا و سه‌رجه‌م 104 كه‌س له‌ سه‌رنشینه‌كانیی بوونه‌ قوربانیی.

به‌گوێره‌ی هه‌واڵی راگه‌یاندنه‌ ناوخۆییه‌كانی كوبا، رۆژی هه‌ینی كاتژمێر 12 به‌ كاتی فه‌رمی وڵاته‌كه‌، ئه‌م  فڕۆكه‌یه‌ كه‌مێك دوای به‌رزبوونه‌وه‌ له‌سه‌ر زه‌ویی كه‌وته‌ خواره‌وه‌ و 101 كه‌س له‌ سه‌رنشینه‌كانی ئه‌م فرۆكه‌یه‌ گیانیان له‌ ده‌ستداوه‌ و ته‌نیا 3 كه‌س رزگاری بووه‌ به‌ڵام ئه‌وانیش بارودۆخی ته‌ندرووستیان زۆر ناجێگیر وه‌سفكراوه‌.

به‌ پێی ئه‌و زانیارییانه‌ی راگه‌یاندنه‌كان ئاشكرایان كردووه‌، ئه‌م فڕۆكه‌یه‌ كه‌ له‌ كومپانیایه‌كی مه‌كسیكیی به‌كرێ گیرابوو، له‌ناو كێڵگه‌یه‌ك له‌ ناوچه‌ی سانتیاگۆ دێ لاسڤێگاس له‌ بیست كیلۆمه‌تریی باشووری هاوانای پایته‌ختی كوبا كه‌وته‌ خواره‌وه‌ و ئاگری گرت.

تا ئێستا لێكۆڵه‌ران بۆیان ده‌رنه‌كه‌وتووه‌ هۆكاری كه‌وتنه‌ خواره‌وه‌ی فڕۆكه‌كه‌ چی بووه‌.

سه‌رچاوه‌ / رادیۆ فه‌ڕه‌نسا
مه‌سعود / كوردستان تیڤی

جیهان

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.