Erbil 7°C دووشەممە 23 کانونی یەکەم 08:49

ناسنامه‌ى بکوژى ژنه‌ کوژراوه‌که‌ى دوێنێ ئاشکرابوو

پۆلیسى هه‌ولێر هۆكاره‌كه‌ى ئاشكرا ده‌كات
کوردستان TV
#7
100%

دوێنى هه‌واڵى كوشتنى ژنێك له‌ ده‌زگاكانى میدیاو تۆره‌كۆمه‌ڵاتییه‌كان بڵاو كرایه‌وه‌ به‌ڵام بكوژ و هۆكاره‌كه‌ى تا ئه‌مرۆ به‌ نادیارى مایه‌وه‌

ئه‌مرۆله‌ راگه‌ێندراوێكدا ووته‌بێژى پۆلیسى هه‌ولێر(هۆگر عه‌زیز) رایه‌گه‌یاند: دواى ئه‌وه‌ى ژنێك به‌ كوژراوى له‌ سه‌ر رێگاى گوندى بێستانه‌ى سه‌ر به‌ شارى هه‌ولێر دۆزرایه‌وه‌ كه‌ هاوكات بووه‌ له‌گه‌ڵ كوشتنى پیاوێك له‌ گه‌ڕه‌كى سه‌فینى شارى هه‌ولێرئه‌مرۆبكوژه‌كه‌مان دۆزییه‌وه‌

ووته‌بێژى پۆلیس ئاماژه‌ى به‌وه‌ كرد كه‌ ئه‌و ژن و پیاوه‌ هاوسه‌رى یه‌كترى بووینه‌و هه‌ردوكیان له‌لایه‌ن كه‌سێك كوژراوون كه‌ ده‌كاته‌ براى ژنه‌كوژراوه‌كه‌

هه‌روه‌ها گووتى هۆكارى كوشتنى ئه‌و ژن و مێرده‌ له‌ لایه‌ن براى ژنه‌كه‌وه‌ بووه‌ و ته‌نیا له‌سه‌ر ئه‌وه‌ بووه‌ كه‌ ژن ومێرده‌كه‌ به‌یه‌كه‌وه‌ نه‌گونجاوون و ویستویانه‌ له‌ یه‌كترى جیا ببنه‌وه‌

به‌ گوێره‌ى قسه‌كانى ووته‌بێژى پۆلیس تاوانبار هێشتا ده‌ستگر نه‌كراوه‌ به‌ره‌و شوێنێكى نادیار هه‌ڵاتووه‌

 

 

 

 

کوردستان

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.